1

بابه‌ت: هـه ژارى

پياوێكى هه‌ژار
....................

- پیاوێكی هه‌ژار سه‌رپه‌رشتی دایكی و هاوسه‌ره‌كه‌ی و منداڵه‌كانی ده‌كرد، خزمه‌تكاری مالێكی ده‌وڵه‌مه‌ند بوو، دڵسۆز بوو له‌ كاره‌كه‌یدا و به‌ جوانترین شێوه‌ ئه‌نجامی ده‌دا، به‌لام رۆژێك نه‌هاته‌وه‌ سه‌ركارو غائیب بوو..
گه‌وره‌كه‌ی له‌به‌ر خۆیه‌وه‌ وتی:
پێویسته‌ دینارێكی زیاتری بده‌مێ‌ تاوه‌كو غایب نه‌بێت له‌كاره‌كه‌ی، بێگومان له‌به‌ر ئه‌وه‌ نه‌هاتووه‌ چونكه‌ ده‌یه‌وێت پاره‌كه‌ی بۆ زیاد بكه‌م و ده‌شزانێت كه‌من پێویستم پێیه‌تی( به‌مجۆره‌ كاتێك سبه‌ینێ‌ هاته‌وه‌ سه‌ر كاره‌كه‌ی و موچه‌كه‌ی پێدا دینارێكی زیاده‌شی خسته‌سه‌ری...
كرێكاره‌كه‌ هیچی نه‌وت و پرسیاریشی له‌گه‌وره‌كه‌ی نه‌كرد..
ده‌رباره‌ی هۆكاری زیادكردنه‌كه‌، و پاش ماوه‌یه‌ك جارێكیتر رۆژێك نه‌هاته‌وه‌ سه‌ركار، گه‌وره‌كه‌ی زۆر توڕه‌ بوو وتی:( ئه‌و دیناره‌ی بۆم زیاد كرد ده‌یبڕم)
و هه‌ر به‌راستیش موچه‌كه‌ی كه‌مكرده‌وه‌.. و كرێكاره‌كه‌ش هیچی نه‌وت و له‌ هۆكاری كه‌مكردنه‌وه‌ی موچه‌كه‌شی نه‌پرسی...
پیاوه‌كه‌ سه‌ری سوڕما له‌ كاردانه‌وه‌ی خزمه‌تكاره‌كه‌، و پرسیاری لێكرد:
بۆم زیاد كردی پرسیارت نه‌كرد، و لێم بڕیت هیچت نه‌وت!!!!!
كرێكاره‌كه‌ وتی: كه‌ جاری یه‌كه‌م غایب بووم خوا منداڵێكی پێبه‌خشین...
كاتێك پاداشتت كردم، وتم ئه‌مه‌ ڕۆزی منداڵه‌كه‌مه‌ له‌گه‌ڵ خۆیدا هاتووه‌، وكاتێكیش دووه‌م جار نه‌هاتم دایكم كۆچی دوایی كرد، و كه‌ دیناره‌كه‌شت كه‌مكرده‌وه‌، وتم ئه‌مه‌ رۆزی ئه‌وبووه‌ و به‌ڕۆشتنی رۆشت.
چه‌ند جوانه‌ مرۆڤ قانع بێت و رازی بێت به‌ به‌خششه‌كانی خودا، خۆی به‌دوور بگرێت له‌وه‌ی كه‌م و زۆری رزق و رۆزیه‌كه‌ی بداته‌ پاڵ مرۆڤه‌كانی تر.

هـه مـو دونيـا لـه لاى راسـتـمـه بـه س تـؤ لـه لاى چـه پـمـى چـونـكــه تـؤ دلـى مـنـى

2

وه‌ڵام: هـه ژارى

ماشائه‌ڵا. . . له‌ قانعیدا نمونه‌ی زۆر بێ.