بابه‌ت: وەڵامێکی مێژویی...!
پیاوێك به هات و هاوار ئه‌ڕواته كۆشكی كه‌ریم خانی زه‌نده‌وه و ئه‌یه‌وێت خان ببینێت به‌ڵام پاسه‌وانانی خان رێگای ناده‌ن بڕوات و خان ببینێت!!
كه‌ریم خان خه‌ریكی نێرگه‌له كێشان بوو كه گوێی له ده‌نگی پیاوه‌كه بوو و پرسیاری ئه‌كات كه ئه‌و ده‌نگه ده‌نگه چییه؟
دوای گێڕانه‌وه‌ی باسه‌كه بۆ خان له لایه‌ن پاسه‌وانه‌كانه‌وه خان داوا ئه‌كات كه پیاوه‌كه بهێنن بۆ لای...
پیاوه‌كه ئه‌ڕواتی لای خان و كه‌ریم خان لێی ده‌پرسێت: چی بووه وا هات و هاوار ده‌كه‌یت؟
پیاوه‌كه به ده‌نگێكی به‌رز ئه‌ڵێت:
ماڵ و سامانه‌كه‌میان لێ دزیوه و ئێستا كه‌وتوومه‌ته سه‌ر ساجی عه‌لی.
خان پرسیاری لێ ئه‌كات:
كاتێك ماڵه‌كه‌تیان دزی تۆ له كووێ بوویت؟
پیاوه‌كه‌ش ئه‌ڵێت: من ئه‌و كات خه‌وتبووم.
خان ئه‌لێت: ده‌ی بۆ خه‌وتی تا ماڵ و سامانه‌كه‌ت بدزرێت؟
پیاوه‌كه له‌م كاته‌دا وه‌ها وه‌ڵامێك ئه‌داته‌وه كه وه‌ڵامه‌كه‌ی له مێژوو دا بمێنێته‌وه و ببێته دروشمی ئازادی خوازه‌كان.
پیاوه‌كه ئه‌ڵێت:
((من خه‌وتبوم له به‌ر ئه‌وه‌ی وام دانابوو كه تۆ به‌خه‌به‌ریت))
http://www.lexilogos.com/keyboard/sorani.htm