بابه‌ت: < دابڕانی كاتی به‌كه‌ڵكه >
< دابڕانی كاتی به‌كه‌ڵكه >
دابڕانی كاتی به‌كه‌ڵكه، ئاخر پێكه‌وه‌بوونی هه‌میشه‌یی، وه‌ڕسبوونی لێ ده‌كه‌وێته‌وه، ئاخر قه‌ڵا له دووره‌وه بڵندتر دیاره و ئه‌فسوونی دووری، هێز به خۆشه‌ویستی ده‌به‌خشێت. هه‌ر كه شوێن له یه‌كتریمان داده‌بڕێت، زه‌مان ئه‌وینم بۆتۆ به‌هێزتر ده‌كات، ته‌واو هه‌ر وه‌ك خۆر و باران كه خزمه‌ت به ڕووه‌ك ده‌كه‌ن. كه له یه‌كدی دوور ده‌كه‌وینه‌وه، ئه‌وسا حه‌قیقه‌تی ئه‌وینم بۆتۆ، ڕوونتر ده‌رده‌كه‌وێت، ئه‌وسا ده‌زانم چ هه‌ستێكی گه‌رمم به‌رانبه‌ر به تۆ هه‌یه و ئه‌وسا تێده‌گه‌م كه به كۆمه‌كی خۆشه‌ویستیی تۆ، پڕ به مانای وشه‌كه، ئینسانم، ئه‌وسا هه‌ست ده‌كه‌م، ئه‌وه خۆشه‌ویستی تۆیه، منی كردووه به ئینسانێكی ته‌واو.
كارل. من رسالة كارل الی زوجته جیني، ٢١ حزیران ١٨٥٦.
وه‌رگێڕان: حمه‌سه‌عید حه‌سه‌ن.
١١، سه‌رهه‌نگ موحسین، ١٦\٠٣\٢٠١٤، شاری ده‌وحه. ٠٢:٢٩ ص