1

بابه‌ت: چیرۆكێك له‌باره‌ی زیره‌كی ئیمامی (بوخاری)

چیرۆكێك له‌باره‌ی زیره‌كی ئیمامی (بوخاری)

ئیمامی بوخاری له‌ سه‌رده‌می لاوێتیدا ناوبانگی ده‌ركردبوو، كه‌چوو بۆ به‌غدا زانایانی حه‌دیس لێی كۆبوونه‌وه‌و وتیان تاقی ئه‌كه‌ینه‌وه‌ .. سه‌د حه‌دیسیان هێناو سه‌نه‌دو مه‌تنه‌كه‌یان گۆری و هه‌موویان تێكه‌ڵ و پێكه‌ڵ كرد..ئینجا به‌سه‌ر ده‌ زانادا دابه‌شیان كرد..تا هه‌ریه‌كه‌یان به‌ جیا له‌ بوخاری بپرسێت ..خه‌ڵكانێكی زۆریش له‌ ناوچه‌كانی تره‌وه‌ هاتبوون سه‌یریان ئه‌كرد ..ئینجا یه‌كێك له‌ زاناكان ده‌رباره‌ی یه‌كێك له‌و حه‌دیسانه‌ی له‌ لای بوون لێی پرسی، بوخاری پێی وت: حه‌دیسی وا به‌و سه‌نه‌ده‌ نازانم!ئینجا یه‌كێكی تر و حه‌دیسێكی تر، به‌ویشی گوت نازانم!هه‌تا هه‌ر سه‌د حه‌دیسه‌كه‌یان لێ پرسی و له‌ وه‌ڵامی هه‌ر هه‌موویاندا وتی نازانم!زاناكان سه‌یری یه‌كتریان ئه‌كردو به‌شێكیان وتیان وادیاره‌ هه‌ستی كردووه‌ ئێمه‌ سه‌نه‌دو مه‌تنه‌كانمان گۆری بێ!هه‌ندێكی تریشیان ئه‌یان وت نه‌خێر هه‌ر له‌و حه‌دیسانه‌ش نازانێت!كه‌ هه‌موویان پرسیاره‌كانیان ته‌واو كرد..ئیمام بوخاری رووی كرده‌ یه‌كێكیان و وتی:حه‌دیسی یه‌كه‌م كه‌ جه‌نابت لێت پرسیم سه‌نه‌ده‌كه‌ی لای حه‌دیسه‌كه‌ی فڵانه‌ كه‌ستانه‌ ..سه‌نه‌دی فڵان حه‌دیسی جه‌نابیشت هی حه‌دیسی ژماره‌ ئه‌وه‌نده‌ی لای ئه‌ویانه‌ ..ئاوا به‌و شێوه‌یه‌ هه‌رسه‌د ده‌قی حه‌دیسه‌كه‌ی خسته‌وه‌ سه‌ر هه‌ر سه‌د سه‌نه‌ده‌كان!!

ئاماده‌بوان واقیان ورماو چاویان چوه‌ پشتی سه‌ریان .. ئه‌وجا هه‌ر له‌وێ دانیان نا به‌ زانایی شاره‌زایی و بیرتیژیه‌كه‌ی و زانیان نه‌ك هه‌ر ده‌گمه‌نه‌ به‌ڵكو بێ وێنه‌یه‌

http://smn21.com/up/uploads/jpg/5a585b272e.jpg

2

وه‌ڵام: چیرۆكێك له‌باره‌ی زیره‌كی ئیمامی (بوخاری)

ده‌ست خۆش هه‌ربژیت

3

وه‌ڵام: چیرۆكێك له‌باره‌ی زیره‌كی ئیمامی (بوخاری)

shaho abubakr نووسی:

ده‌ست خۆش هه‌ربژیت

4

وه‌ڵام: چیرۆكێك له‌باره‌ی زیره‌كی ئیمامی (بوخاری)

بارك الله‌ فیكم فه‌قێ ، به‌ڕاستی ئه‌و ئیمامه‌ به‌رێزه‌ بێ هاوتا بوه‌ له‌بیرتیژی منیش هه‌ندێ له‌ژیانیم خوێندوه‌ زۆر شتی هاو شێوه‌ی ئه‌وه‌ی تیایه‌

[size=16]me In FaCeBooK[/size]
http://smn21.com/up/uploads/gif/90a0f9c2ac.gif
http://smn21.com/up/uploads/gif/447ff6b015.gif

5

وه‌ڵام: چیرۆكێك له‌باره‌ی زیره‌كی ئیمامی (بوخاری)

وفیكم ان شالله‌

http://smn21.com/up/uploads/jpg/5a585b272e.jpg

6

وه‌ڵام: چیرۆكێك له‌باره‌ی زیره‌كی ئیمامی (بوخاری)

[size=18] ده‌ست خۆش براكه‌م[/size]

[size=24]   
ئازیز، له‌ مه‌یلی هاتن و له‌ هه‌وای مانه‌وه‌م و سوتانمدا مه‌گه‌ر وه‌ك په‌روانه‌ نه‌بووم
هه‌ستم هێنده‌ برینداره‌ که‌ به‌سه‌ بۆ ئه‌وه‌ی تا ئه‌به‌د له‌گه‌ڵتدا بێده‌نگی هه‌ڵبژێرم.!!
[/size]