بابهت: *عەشق چییە،*
لاپەڕەی سروشەکان: 33
هێرمان هیسە (1877 – 1962)
وەرگێڕانی: هێرش سەعید
"گەر من دەزانم عەشق چییە، ئەوا بەهۆی تۆوەیە."
"هەندێکمان وا دەزانین کە پەیوەست بونمان بەیەکەوە بەهێزمان دەکات. بەڵام هەندێ جار بەهێزیی لە دەست لێ بەرداندایە."
"زۆربەی جار شایستەترین مرۆڤەکان ئەوانەن کە ناتوانن دەست لە خۆشویستنی کەسانێک هەڵگرن کە بوونەتە مایەی تێکشانیان."
"من لە خەونەکانما دەژیم، ئەمە ئەو قسەیە کە تۆ پێم دەڵێی. خەڵکانی تریش لە خەوندا دەژین، بەڵام خەونەکانیان هی خۆیان نییە. ئەمەیە جیاوازییەکە."
"تۆ ئاوات بە مەرگ دەخوازی نەک بە ژیان، هەی ترسنۆک."
"هەر مرۆڤێک تەنها یەک ئەرکی گرنگ و چارەنوس سازی هەیە لە ژیاندا، ئەویش دۆزینەوەی ڕێگەیە بەرەو خۆی."
"بۆ من نییە کە داوەریی ژیانی ئەوانیتر بکەم. پێویستە داوەریی و هەڵبژاردن و ڕەت کردنەوەکانم تەنها و تەنها بۆ خودی خۆم بێت."
"چونکە ژیان پڕپڕە لە مەرگ و ترس، تاوتاو دڵنەوایی خۆم دەدەمەوە و ئەو گوڵانە دەچنمەوە کە لە ناوەڕاستی دۆزەخدا ڕوواون."
"ژیانی من، وەک زۆربەی چیرۆکەکان، چیرۆکێکی خۆش نییە. چێژبەخش و هەماهەنگ نییە. پڕە لە تامی پووچی و ئاشووب، شێتی و خەون. وەک ژیانی زۆربەی خەڵکی، کاتێک واز لە خۆخەڵەتاندن دێنن."