بابهت: *چیرۆک *
[center][/center]
جارێکیان جوتیارێک چاوی کەوت بە هێلانەی دوورەدەستی هەڵۆیەک و لەناویا هێلکەیەکی گەرمی بەدیکرد. هێلکەکەی لەگەڵ خۆیدا بردەوە بۆ مەزراکەی و لەناو یەکێک لە هێلانەی مریشکەکانیا داینا.
هێلکەکە ترووکا و بێچووە هەڵۆکە لەگەڵ مامرەکانی ترا گەورە بوو. لەو کێڵگەیەدا قرتە قرتی دەکرد و خەریکی چنگەکڕێ بوو بە شوێن گەنمدا. ژیانی لەناو حەساردا بەڕێکرد و بە دەگمەن سەیری ئاسمانی دەکرد.
کاتێک کە ئیتر پیر بوو، ڕۆژێ سەری هەڵبڕی و لە سەرووی خۆیەوە دیمەنێکی جوانی هاتە بەرچاو - هەڵۆیەکی بەرزەفڕ وا لە بەرزایی ئاسمان. گیانەوەرە پیرەکە وەختێ تەماشای دەکرد، هەناسەیەکی هەڵکێشا و بە خۆی وت:
"خۆزگە منیش بە هەڵۆیی لەداییک بام."
چیرۆکە ئیلهام بەخشەکان