بابهت: *خوزگە وا باى *
[center][/center]
ساردترینی گشت زستانەکان بوو. زۆربەی ئاژەڵەکان بەهۆی ئەو سەرمایەوە مردن. ژیژکەکان کە هەستیان بە دۆخەکە کردبوو، بڕیاریاندا لەدەوری یەک کۆببنەوە بۆئەوەی گەرمیان بێتەوە. بەم شێوەیە یەکترییان داپۆشی و خۆیان پاراست؛ بەڵام سیغی هەر یەکەیان ئەوەی پاڵ خۆی بریندارکرد. پاش کەمێک، بڕیاریاندا لەیەک دووربکەونەوە و وردە وردە لە تەنیایی و بەستووییدا لێیان مردار دەبوویەوە. بۆیە پێوسیت بوو بڕیارێک بدەن: یا سیغی نزیکەکانیان قبووڵ بکەن، یان سەرما تاقیان لێ ببڕێت. ژیرانە بڕیاریاندا بگەڕێنەوە لای یەک. فێری ئەوە بوون بەو برینە بچووکانەوە بژیین کە پەیوەندییە نزیکەکانی هاوەڵان دروستیان دەکەن تاکو ئەو گەرمییە بەدەست بێنن کە لەوانیترەوە دێت.
بەم شێوەیە توانییان بە زیندوویی بمێننەوە.
چیرۆکە ئیلهام بەخشەکان