1

بابه‌ت: خولى نايابى عێراق( نه‌جه‌ف &هـه‌ولێر) + ئـامـار و زانیارییه‌كـان

خولى نايابى عێراق( نه‌جه‌ف &هـه‌ولێر) + ئـامـار و زانیارییه‌كـان

ئـا/ ســانی نـاصیح

سبه‌ی یه‌ك شـه‌ممه‌ كۆمـه‌ڵێك یاری له‌ خـولی نایابی عێراق بۆتۆپی پێ به‌رێوه‌ ده‌چێت كه‌تێدا له‌یه‌كێك دا هـه‌ردوو یـانه‌ی هـه‌ولێر و نه‌جـه‌ف روبه‌رووی یه‌ك ده‌بنه‌وه‌ له‌ شـاری  نـه‌جـه‌ف .

بۆ یارییه‌كه‌ی سبه‌ی هەردوو یاریزان هەڵگورد مەلا محەمەد و بورهان جومعە بەهۆی پێكان بەشداری ناكەن و یاریزان فەرحان شكور بەهۆی هەڵبژاردەی عێراق بەشداری لەم یارییە ناكات و یاریزانەكانی تری یانەكە هەموویان ئامادەن.

له‌وه‌رزی ئه‌مسـاڵی خـولی نایابی عێراق دا یـانه‌ی هـه‌ولێر له‌كۆی ( 17 )یاری ( 14 )یـاری ئه‌نجـام داوه‌ ، ( 8 ) بردنه‌وه‌ و ( 4 )به‌رامبه‌ر و ( 2 )دۆراندنی هه‌یه‌ خـاوه‌نی ( 28 )خـاڵه‌ له‌پله‌ی سێیه‌م دێت ، توانیتی ( 19 )گۆڵ تۆمـار بكـات ، له‌به‌رامبه‌ردا ( 10 )گۆڵی لێكـراوه‌ .

یـانه‌ی نـه‌جه‌ف له‌كۆی ( 17 )یاری ( 17 )یـاری ئه‌نجـام داوه‌ ، ( 3 ) بردنه‌وه‌ و ( 7 )به‌رامبه‌ر و ( 7 )دۆراندنی هه‌یه‌ خـاوه‌نی ( 16 )خـاڵه‌ له‌پله‌ی (14 ) دێت ، توانیتی ( 13 )گۆڵ تۆمـار بكـات ، له‌به‌رامبه‌ردا ( 24 )گۆڵی لێكـراوه‌ .

مێژووی روبه‌رووبونه‌وه‌ی هـه‌ردوویـانه‌:
هـه‌ردوویـانه‌ ( 16 )جـار روبه‌رووی یه‌كتری بوونه‌ته‌وه‌
یـانه‌ی هـه‌ولێر  : ( 10 )جـار سه‌ركـه‌وتنی به‌ده‌ست هێنـاوه‌
یـانه‌ی نـه‌جـه‌ف sad 4 )جـار سه‌ركـه‌وتنی به‌ده‌ست هێنـاوه‌
هـه‌ردوو یـانه‌ ( 2 )جـار به‌رامبه‌ر بوونه‌ .

گه‌وره‌ترین ئه‌نجـامی یانه‌ی نه‌جـه‌ف به‌رامبه‌ر هـه‌ولێر ( 5 -0 )بووه‌ له‌ سـاڵی ( 2002 )
گه‌وره‌ترین ئه‌نجـامی یـانه‌ی هـه‌ولێر به‌رامبه‌ر نـه‌جـه‌ف ( 4-1 )بووه‌ له‌ ســاڵی ( 2013 )

یـانه‌ی هـه‌ولێر توانیتی له‌م هـه‌موو یاریانه‌ ( 26 )گۆڵ تۆمـاربكـات
یـانه‌ی نـه‌جـه‌ف توانیتی ( 21 )گۆڵ تـۆمـار بكـات .

هه‌موو ئه‌و بابه‌ت و زانیـاریه‌ وه‌رزشیـانه‌ی كه‌ له‌ لایـان رۆژنـامه‌نوسی وه‌رزشی سـانی نـاصیح بڵاو ده‌كرێته‌وه‌ ، مـافی پارێزراوه‌ ، بۆیه‌ ئه‌گه‌ر تۆش بڵاوت كرده‌وه‌ ئـامـاژه‌ به‌سه‌رچـاوه‌ و نـاوی نوسه‌ره‌كه‌ بكه‌ .

2

وه‌ڵام: خولى نايابى عێراق( نه‌جه‌ف &هـه‌ولێر) + ئـامـار و زانیارییه‌كـان

ده‌سته‌کانت خۆش بێت براکه‌م جوانت ئاماده‌ کرده‌وه‌

3

وه‌ڵام: خولى نايابى عێراق( نه‌جه‌ف &هـه‌ولێر) + ئـامـار و زانیارییه‌كـان

Rausht Ismail نووسی:

ده‌سته‌کانت خۆش بێت براکه‌م جوانت ئاماده‌ کرده‌وه‌

سوپاس

4

وه‌ڵام: خولى نايابى عێراق( نه‌جه‌ف &هـه‌ولێر) + ئـامـار و زانیارییه‌كـان

Rausht Ismail نووسی:

ده‌سته‌کانت خۆش بێت براکه‌م جوانت ئاماده‌ کرده‌وه‌