1

بابه‌ت: .....داعـــــــش.....

گروپێک هه‌یه‌ ناوی داعــــشه‌
کوشتنی خه‌ڵکیان لابووه‌ به‌ فشه‌
هه‌ر به‌زۆر خه‌ڵکی ده‌خه‌نه‌ ناو دین
ئیـــسلام له‌و جۆره‌ که‌سانه‌ به‌رین
گه‌وره‌و بچوک و ژن و پیاو ده‌کوژن
له‌ خوا نــــاترسن ده‌ڵێی خوێن مژن
به‌ حسابی خۆیان ئیسلام سه‌رده‌خه‌ن
هه‌ر به‌رده‌وامن له‌شه‌ڕ و فیــــته‌ن
له‌مانای جیهاد به‌هه‌ڵه‌ تێگه‌شتوون
وه‌کو خه‌واریج وێڵ و گومڕابوون
سه‌ره‌تا جیهادی نه‌فس و شه‌یتانه‌
لای ئه‌وان شه‌ڕکردن دژی کافرانه‌!
ئاینی ئیــسلام ئامــۆژگـاری یه‌
دوور له‌ تیرۆر و کاولکاری یه‌
بۆ مسوڵمان ئازان شۆڕش به‌رپاکه‌ن
که‌چی له‌ دژی کافـــر شه‌ڕ ناکه‌ن
به‌چه‌ک و تفه‌نگ به‌شیر و به‌تیر
که‌وتونه‌ته‌ گیان که‌سانی فه‌قیر
شوێنی قورئان و سوننه‌ت نه‌که‌وتوون
به‌ حه‌مـــاسه‌ت و توندی ڕاهاتوون
به‌ناوی جیهاد به‌ حـــه‌وت که‌سه‌وه‌
ده‌یانه‌وه‌ێ حوکمی ئیسلام بگه‌ڕێننه‌وه‌
ئــیسلام ڕێ نادات مسوڵمان بکوژین
به‌ ناهه‌وق خوێنی هیچ که‌سێک بڕژین
پێویسته‌ له‌سه‌ر مسوڵمانی ژیر
له‌باسی دیندا خۆی نه‌کات فه‌قیر
به‌ڵگه‌ی قورئان و سوننه‌تی بۆ هات
به‌ بێ ئینــــکاری قبــوڵی بکات
وه‌ ئاگادار بێ له‌ بیدعه‌چییه‌کان
له‌شیعه‌و سوفی و ته‌کفیرییه‌کان
چونکه‌ ئه‌وانه‌ن وڵات تێک ئه‌ده‌ن
به‌س له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌ ئاوات بگه‌ن
ئاواتی ئه‌وان مه‌نسه‌ب و کورسی یه‌
که‌ ئه‌مه‌ش له‌نـــاو ئیسلامدا نی یه‌
ئیسلام به‌ده‌عوه‌ی ته‌وحید و سوننه‌ت
سه‌رکه‌وتوو ده‌بێت ئه‌بێ به‌ ئوممه‌ت
ئه‌وه‌ش بزانن خۆته‌قــاندنه‌وه‌
قه‌ت له‌ ئیسلامدا جێی نابێته‌وه‌
له‌خودای گه‌وره‌ من داواکارم
سودی هه‌بووبێ بۆتان شیعارم
..
..

http://smn21.com/up/uploads/jpg/5a585b272e.jpg

2

وه‌ڵام: .....داعـــــــش.....

ته‌مشای شیعره‌كه‌م نه‌كه‌رد
به‌ س كۆپی پیست م كرد

http://smn21.com/up/uploads/jpg/5a585b272e.jpg