بابه‌ت: هاورێكەم
[size=18] هاورێكەم سەرەتای هەموو شتێک سڵاوێكت لێ بێت سڵاوێك له سپێده‌ی به‌ره‌به‌یانی كرانه‌وه‌ی گوڵ و ده‌ركه‌وتنی خۆری گه‌ردوون ئاراسته‌ی تۆی گوڵ ئه‌كه‌م سڵاوێ له نێو باخه ناموراده‌كانی سنووری میهره‌بانی كه په‌یتا په‌یتا به‌ره‌و كه‌ناره‌كانی خۆشه‌ویستی ئه‌گه‌رێته‌وه سڵاوێك له‌گةڵ هارمۆنی نۆته‌كانی گیتار له گه‌ڵ ده‌نگی ئه‌و ته‌لانه‌ی سه‌مفۆنیای جوانی ئه‌ژه‌نن سڵاوێك له‌توخمی رێز بۆتۆ شاهانشای نیشتیمانی گوڵ سڵاوێك له نێو كۆماری سۆز و ئیمپراتۆریه‌تی میهر سڵاوێ گه‌وره‌تر له زه‌وی و به‌رزتر له ئاسمان سڵاوێ له‌ودیو باڵه‌كانی په‌پوله‌وه نه‌خشێنراوه سڵاوێ له نێو سوژده‌ی به‌رماڵی گوڵ بۆ زه‌وی و گه‌ڵا بۆ وه‌رینی ئه‌وێ سڵاوێ له پێكه‌وه ژیانی سێبه‌ر و مه‌هتاب جوانتر له‌و شاگوڵه‌ی ئادۆنیس كه له‌نێو به‌ربه‌ریه‌كانی یۆنان و مه‌راكشدا سه‌ر ده‌ر دێنێ ...[/size]
ئازیز، له مه‌یلی هاتن و له هه‌وای مانه‌وه‌م و سوتانمدا مه‌گه‌ر وه‌ك په‌روانه نه‌بووم
هه‌ستم هێنده برینداره که به‌سه بۆ ئه‌وه‌ی تا ئه‌به‌د له‌گه‌ڵتدا بێده‌نگی هه‌ڵبژێرم.!! [/size]