1

بابه‌ت: بـۆبـاوكــــــم

بـۆبـاوكــــــم

1

بۆ ئه‌و مرۆڤه‌ی،
هێنده‌ی هه‌موو دونیا
خۆشم ویستووه‌ و خۆشم ده‌وێ
كه‌چی ئێستا... به‌بێ ویستی
ماڵئاوایم لێ ده‌كا.

2

من دڵنیام...
ئه‌گه‌ر جێم نه‌هێلیت
ژیان ڕه‌نگین تر
ئاسمان شین تر
خه‌و شیرین تر
ده‌ریا ئارام تر ده‌بێ.

3

ده‌زانم كاتێك به‌بێ ویستت
چاره‌نوس یاخه‌ی گرتی،
ویستی تۆ نه‌بوو
ته‌نها ده‌ستم بگری و
به‌ زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌ك
مالئاوایم لێ بكه‌ی.

4

جارێكی تر...
ده‌ستم بگره
ده‌سته‌كانی تۆ...
به‌رائه‌تیان لێ ده‌تكێ
كه‌چی ئه‌مڕۆ...
چاره‌نوس به‌ره‌و
جه‌نگت ده‌بات
ده‌ستم بگره‌
گه‌رنا هیچ شه‌وێك
چاوه‌كانم به‌بێ تۆ
خه‌و نایانباته‌وه.

5

ئه‌گه‌ر ده‌ستم بگری و
فرمێسكه‌كانت بێنه‌ خوار
بینینی هه‌ر فرمێسكێ
له‌ناخه‌وه‌ ده‌مهه‌ژێنێ.

6

گه‌ر ده‌ستم بگری و
جارێكی ده‌نگی تۆ نه‌بیستمه‌وه‌
به‌مناڵی و گه‌وره‌ بوونم
را نایه‌م و
ده‌رگای حه‌وشه‌كه‌مان
هه‌ر به‌ كراوه‌یی جێده‌هێلم
نه‌وه‌ك شه‌و دره‌نگانێ
بگه‌ڕێیته‌وه‌و
هێزی هاتنه‌ ژووره‌وه‌ت نه‌بێ.

7

گه‌ر هاتیه‌وه‌
جه‌سته‌ت شه‌كه‌ت
بێ هه‌ست..بێ ره‌نگ..بێ ده‌نگ
هه‌ر خۆم ده‌بم
به‌هێزو تین
هه‌ر خۆم ده‌بم
به‌ هه‌ست و ره‌نگ و ده‌نگ
هاوار ده‌كه‌م
دایكی میهره‌بان
جه‌نگ ته‌واو بوو
جه‌سته‌م سورو
هه‌ستم بریندار
ره‌نگ بزركاو
زمانم بێ وشه‌
جه‌سته‌ی سڕت توند ده‌گرم به‌خۆم و
پڕ به‌ده‌نگم هاوار ده‌كه‌م
تۆ ئه‌ی باوكی مه‌زنم
ئه‌و وشه‌ فه‌لسه‌فه‌یه‌ی
ھیچ فه‌یله‌سوفێك
ناتوانێ ته‌فسیری دابڕان و جودایی
تۆ بكات
تۆ ئه‌و باوكه‌ی هیچ زانایه‌ك
ناتوانێ شوێن پێی تۆ
شیكار بكات
ئه‌ی باوكی میهره‌بانم
تۆ ئه‌و سه‌ربازه‌ی
هیج پاڵه‌وانێك ناتوانێ
خۆی له‌ گه‌ڵ تۆ به‌راورد بكات.

8

له‌وه‌ته‌ی رۆیشتووی
ماڵێكمان هه‌یه‌
له‌چۆڵی،
حه‌وشه‌یه‌كمان هه‌یه‌
له‌ته‌نیایی
ژوورێكمان هه‌یه‌
له‌دڵته‌نگی
باخێكمان هه‌یه‌
له‌خه‌مناكی
گۆرانیه‌كمان هه‌یه‌
له‌بێ ده‌نگی
ئاوازێكمان هه‌یه‌
له‌تاریكی
ئاسمانێكمان هه‌یه‌
بۆ فرمێسك كۆكردنه‌وه‌
دنیایه‌كمان هه‌یه‌
به‌بێ باوك.

9

ناگه‌ڕێیته‌وه...
چاوه‌ڕوانی رژاوه‌ته‌
هه‌موو سوچێكی شار
به‌رگی ره‌ش هه‌موو مرۆڤه‌كانی داپۆشیوه‌
خه‌م، دڵی هه‌موویانی داگیركردوه‌
نازانن بۆ...؟
چونكه‌ ( جه‌نگ، كوشتن، فه‌نابوون )
هه‌موو جیهانی ته‌نیوه‌
خودایه..
جه‌نگ شكۆمه‌ندی و به‌هاكان و میهره‌بانی
تێكشكاندووه‌و
شاره‌كانی بێده‌نگ كردوه‌و
ماڵه‌كانی پڕ له‌ته‌نیایی كردوه‌و
چاوه‌كانی به‌ چاوه‌ڕوانی سپاردوه‌و
ژیانی مرۆڤی بێ نرخ كردوه.

10

ده‌بێ له‌جه‌نگ كێ براوه‌ بێ
كاتێك مرۆڤه‌كان
له‌ناو ده‌چن
خاك چ سودێكی هه‌یه‌
كه‌ هه‌موومان به‌جێی ده‌هێڵین
هه‌موو كات چاوه‌ڕوانین
ده‌نگی ده‌رگا بێ و
بزانین كه‌سه‌كانمان ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌
یان لاشه‌ی سڕیان دێته‌وه.

11

باوكم هیچ كات
چاره‌نوس چه‌كی پێدا
ئێستاش به‌م ته‌مه‌نه‌وه‌
چاوه‌ڕوانم ده‌ستم بگرێت و
بگه‌ڕێته‌وه‌
دایكم هه‌ر گۆرانیه‌ بێده‌نگه‌كان
به‌فرمێسكی چاو ده‌چڕێ و
باوكم هه‌ر نه‌گه‌ڕایه‌وه!.

كـه‌نـه‌دا
ده‌ریـا ڕه‌وانــدزی

2

وه‌ڵام: بـۆبـاوكــــــم

[size=22]ماندونه‌بی برام ده‌سته‌كانی تۆو و نوسه‌ریش خۆش بێت[/size]

3

وه‌ڵام: بـۆبـاوكــــــم

كه‌من ئه‌و شیعرانه‌ی بۆ باوك نووسراون sad
ده‌ستت خۆش بێت بۆ هه‌ڵواسینی ئه‌مه‌.

4

وه‌ڵام: بـۆبـاوكــــــم

زۆر سوپاس مامۆستا
سوپاس کاپتن