بابه‌ت: گرینگی وه‌رزش كـردن بزانه !
گرینگی وه‌رزش كـردن بزانه !
ئـامـادهكـرنی :سـانی نـاصح
لێكۆڵینه‌وه زانستیهكـان ئـامـاژه به‌وه ده‌كـه‌ن كه‌له %60ی دانیشتوانی جیهان كه‌م تهرخـهمن وه‌ك پێوییست وه‌رزش ئه‌نجام ناده‌ن ئه‌وه‌ش بریتیه له ته‌رخان كـردنی 30 خولهك له‌رۆژێك دا ، ئایه راسته ئێمه ناتوانین 30 خولهك له 144 خوله‌كی بۆی ئه‌نجـام بده‌ین؟
وەرزش زۆر كاريگەريى ئيجابى لەسەر لەشى هەيە. ئەو ماسوولكەكە بەهێز دەكات، فشارى خوێن نزم ده‌كاته‌وه، و نوستنى چۆنيەتى زياد دەكات و هێزى دڵ و بۆڕيەكانى خوێن. وەرزش بۆ هەريەك بێگوێدانە باشى حالەتى تەندروستى هەنووكەيانە، لەگەڵ ئەوەشدا نەخۆش لەگەڵ نەخۆشيى گورچيلە زۆرجار كاتێكى سەختيان هەيە يەكلاييكردنەوە لەسەر ڕۆتينێكى مەشق .
وه رزشکردن پێوستییه کی له شه بۆ ژن و مناڵ پیرو گه نج بۆ ئه وه ی بتوانی له شێکی ته ندروستت هه بێت.
به‌پێی " رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی " وه‌رزش كـردن %50ی ده‌ت پارێزێت لهنهخۆشیهكـانی دڵ و شه‌كره و سه‌ره‌تانی قۆڵۆن كه‌م ده‌كـاته‌وه .
چ كـاتێك زۆر باشه بۆ وه‌رزش كـردن ؟
به‌پێی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێی به‌ریتانی، كه ڕۆژنامه‌ی ده‌یلی میل بڵاویكردۆته‌وه، وه‌رزشكردنی به‌یانیان زوو به‌ر له خورادنی ژه‌مه نانی به‌یانی، سودی زۆری هه‌یه‌و ده‌بێته هۆی كه‌مكردنه‌وه‌ی ڕێژه‌ی كۆلیسترۆڵ له خوێنداو توانه‌وه‌ی چه‌وری به‌ر ورگ و دابه‌زاندنی كێش.
توێژه‌ره‌كان ده‌ڵێن، وه‌رزشكردنی به‌یانیان زوو به گه‌ده‌ی خاڵی كاریگه‌ری زۆری هه‌یه له‌سه‌ر توانه‌وه‌ی چهوریو كه‌مكردنه‌وه‌ی ڕێژه‌ی كۆلیسترۆڵ به‌ڕێژه‌ی له سه‌دا 33و له‌هه‌مان كاتیش‌دا دڵ به‌هێز ده‌كات.
هاوكات باس له‌وه‌شده‌كه‌ن، جه‌سته‌ی مرۆڤ توانای ئه‌وه‌ی هه‌یه به‌رگه‌ی دوو كاتژمێر وه‌رزشكردن بگرێت، له كاتێكدا گه‌ده خاڵییه‌و هیچ جۆره خواردنێك نه‌خوراوه، بهلاَم ده‌بێت له‌وكاته‌دا بڕه ئاوێكی باش بخورێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی جه‌سته پارێزگاری له چالاكی خۆی بكات‌و به‌باشی كاره‌كانی ئه‌نجامبدات.
ئه‌نجامده‌رانی توێژینه‌وه‌كه ده‌شڵێن، ئه‌و جۆره وه‌رزشه ده‌بێته هۆی كه‌مكردنه‌وه‌ی كێش، بهلاَم شوێنه‌واره‌كانی دوای تێپه‌ڕبوونی كاتێكی زۆر ده‌رده‌كه‌وێت.
تا ئێستاش خه‌ڵكی وا ڕاهاتوون كه دوای خورادنی نانی ئێواره ده‌ستده‌كه‌ن به وه‌رزش كردن، به‌ڵام ئه‌و توێژینه‌وه‌یه ئاشكرایكردووه، ئه‌وانه‌ی به‌یانیان به‌ر له خواردنی ژه‌می به‌یانیان وه‌رزش ده‌كه‌ن، ڕێژه‌ی كۆلیسترۆڵ له خوێنیاندا به له سه‌دا 33 كه‌متره له‌وانه‌ی ئێوارن دوای نان خواردن ده‌ستده‌كه‌ن به وه‌رزشكردن.
وه‌رزش و نه‌خۆشی شهكـرا .
بێگومـان نه‌خـۆشی شهكـرا ( سوكـهری ) یه‌كێكه له‌و نه‌خۆشه درێژ خایانهی كه سـهرانسـهری جیهـانی گـرتۆتهوه كه له كیشوه‌ری ئه‌وروپا له‌هـه‌ر كـاتژمێرێك 140 نه‌خـۆشی شهكـره قاچیـان ده‌بڕێته‌وه ، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش پزیشكهكـان رێنمـایمـان ده‌كـه‌ن كه رۆژه ده‌بێت 30 خـولهك وه‌رزش بكه‌ی بۆ سوتاندنی کالۆری له له ش زۆر باشه و ئه‌م نه‌خۆشیه بنبڕ ده‌كـات كه ئێستا زۆربه‌ی وڵاتانی جیهان پێوه‌ی دهنـاڵێنن .
به‌پێی زانستیه پزیشكه ته‌ندروستیه گشتیهكـان وه‌رزش كـردنی سوك یان خوت بڵێین ( پیاسه )كردن به‌به‌رده‌وامی ده بێته هۆی :
.
1- وه رزش ماده ی کۆلسترۆل له خوێنبه ره کان و خوێن هێنه ره کان رێک ده خات .
2-ماسولکه کانی له ش به هێزده کات به تایبه تی ماسولکه کانی دڵ .
3- خوێن ده گه یه نێته مێشک بۆ زیاتر ئاکتیڤ کردنی شانه کان.
4-بۆ ژنی سک پر زۆر گرنگه بۆ ئه وه ی پرۆسه ی منداڵ بوون به ئاسانی به رێوه بچیت.
5-دوورمان ده خاته وه له نه خۆشی رۆماتیزم.
6-تووشی ئاوسانی خوێن به روو خوێن هێنه ره کان نابین به تایبه تی له قاچ.
7-بۆ ئه و که سانه ی که له فه رمانگه کان زۆر داده نیشن وه رزش وه ک نان و ئاو وایه چونکه پشت ده پارێزیت له ده یان نه خۆشی.
8- سییه کان چالاک ده کات به هۆی ئه م ئۆکسجینانه ی که ده گوزرێنه وه بۆ خوێن هه ر وه ها له نه خۆشی (ته نگه نه فه سی)ده مان پارێزیت.
9-هه زم کردنی خواردن له گه ده رێک ده خات پرۆسه ی فرێدانی پاشماوه کان ئاسان ده کات.
10-بۆ که سی که نه خۆشی شه کره ی هه یه ئه وا زۆرزۆر گرنگه بۆ سوتاندنی کالۆری له له ش.
11-له نه خۆشی ده رونییه کان ده مان پارێزیت.
12-وه رزش له شیکی جوان و رزگارت ده کات له ده یان نه خۆ .
13-پاراستنی ته‌ندرووستی ئێسك‌و جومونگ و مـاسولكهكان هۆكارێكه بۆ دووركه‌وتنه‌وه له‌ئازاری جومونگهكان گرژ بوونی مـاسولكهكـان .
14-دووركه‌وتنه‌وه له بێزاریی و هه‌ست كـردن به به‌هێزی بوونی ووزه له له‌ش دا .
15-یارمـه‌تی ده‌ره بۆ خه‌وتنێكی ئاسوده دوورله ورێنه .
تێبینی : بۆ هـه‌ر به‌رێزێك كه بڵاو ده‌كـاته‌وه ئـامـاژه بهسـهرچـاوهكـهی بكـات ،
چونكه زۆر پێوه‌ی مـاندوو بوومـه له سایته ئینگلیزیهكـان و عره‌بی زۆر گه‌رامه تـابهدهستم كه‌وتووه .