بابه‌ت: داهاتی به‌رشلۆنه له‌قوتابخانه‌ی لاماسیا لهمـاوهی 10 سـاڵ
یانه‌ی به‌رشلۆنه له‌قوتابخانه‌ی لاماسیا لهمـاوهی 10 سـاڵ 112ملیۆن یۆره‌ی خستۆته نێو خه‌زێنه !
راپۆرت و ئاماده‌كردنی :سـانی ناصیح
ئهگهرباس له ئهكـادیمیایی تۆپی پێ یـانه‌ی به‌رشلۆنه بكه‌ین كه نـاوی قوتابخانه‌ی " لامـاسیـا " تایبه‌ت به پێگه‌یاندنی یاریزانانه كه سودێكی زۆری گه یاندیته یانه‌ی به‌رشلۆنه وه‌ك پێگه‌یاندنی كۆمه‌ڵیك ئه‌ستێره وه‌ك یاریزانان میسی و چاڤی و ئهنیتسات و ڤاڵدیس ....هید ، ئه‌مـانه كۆمه‌ڵێك یاریزانی پێگه‌یاندنی قوتابخانه‌ی لاماسیا بووه كه‌بۆ یانه‌ی به‌رشلۆنه یاری ده‌كه‌ن ، ئه‌ستێره‌یه‌كی زێرین بوونه بۆ تیپه كه‌ته‌لۆنیه‌كه .
لهمـاوهی 10 ســاڵ دا قوتابخانه‌ی لاماسیا 112 ملیۆن یۆری ده‌ست كه‌وتووه له فرۆشتنی یاریزانان ، له‌وانه‌ش هه‌ریه‌كه له فابریگاس و تیاگۆ ئهلكانتر ، نیوه‌ی ئه‌م بڕه پێك ده‌هێنن .
ئه‌م یاریزانانه‌ش كهلهقوتابخانهی لاماسیا پێراگهین ئه‌مـه ده‌سكه‌وته‌كه‌ی بوو بۆ یانه‌ی به‌رشلۆنه كه ده‌گـاته 112 ملیۆن یۆرۆ .
یانه‌ی به‌رشلۆنه له یاریزانی پێشوتری یانه‌كانی ئه‌تله‌تیكۆ مـه‌درید و لیڤه‌رپول لویس گارسیـا له‌سـاڵی 2004-2005( 8.75 )ملیۆن یۆرۆی ده‌ست كـهووتوه .
یانه‌ی به‌رشلۆنه له سـاڵی 2005- 2006به‌فرۆشتنی یاریزان سێرجۆ گارسیا ( 1.5)ملیۆن یۆرۆی ده‌ست كـهوتووه .
له‌ســاڵی 2006-2007 یانه‌ی به‌رشلۆنه هه‌ریه‌ك له‌یاریزانان دامیا و فیرناندبنۆ و گابرا ( 7 )ملیۆن یۆرۆی ده‌ست كه‌وتووه .
له‌ســاڵی 2008-2007 یانه‌ی به‌رشلۆنه هه‌یه‌ك له‌یاریزانان تیاگۆ مۆتا و تۆن كالڤۆ ( 2.2 )ملیۆن یۆرۆی ده‌ست كه‌وتووه .
له‌ســاڵی 2008-2009 یانه‌ی به‌رشلۆنه هه‌یه‌ك له‌یاریزانان جۆڤانی دۆسانتۆس و ئۆلیجیر و كرۆیسس ( 9.5 )ملیۆن یۆرۆی ده‌ست كه‌ووتووه .
له 2009تا2011 هیچ یاریزانێكی نه‌فرۆشت ، له‌ســاڵی 2011-2012 یانه‌ی به‌رشلۆنه له هه‌یه‌ك له‌یاریزانان رۆمیۆ و بۆیان و جیفرین ( 20.8 )ملیۆن یۆرۆی ده‌ست كه‌وتووه .
له‌سـاڵی 2013-2014 یانه‌ی به‌رشلۆنه له هه‌یه‌ك له‌یاریزانان تیاگۆ ئهلكهنتهر و فۆنتاس ( 26 )ملیۆن یۆرۆی ده‌ست كه‌وتووه .
له‌ســاڵی 2014-2015 یانه‌ی به‌رشلۆنه له هه‌یه‌ك له‌یاریزانان سیسك فابریگاس و دۆسانتۆس و بۆیان ( 36.9 )ملیۆن یۆرۆی ده‌ست كه‌ووتووه .
به‌فرۆشتنی ئه‌م یاریزانانه كه له قوتابخانه‌ی لاماسیا كه‌تایبه‌ته به‌یانه‌ی به‌رشلۆنه لهمـاوهی 10 ســاڵ 112 ملیۆن یۆرۆی ده‌ست كه‌ووتوه، به‌مه‌ش بۆمـان ده‌رده‌كه‌وێت قوتابخانه‌ی تۆپی پێ بۆ هه‌موو یانه‌یه‌ك پێویسته چ بهپێراگه یاندنی یاریزان یان به‌ده‌ست هێنانی داهات له فرۆشتنی یاریزان .
ئه‌مه‌ش داهاتێكی باش بووه بۆ یانه‌ی به‌رشلۆنه تاوه‌كوو به‌م پاریه یاریزانی باش بكرێت بۆ یانه‌كه‌ی كه ئهمـاساڵ بینیمـان چه‌ندین یاریزانی به‌توانایی هێنایه رێزی یانهكـهی بۆ مل ملانێی به‌ده‌ست هێنانی نازناوهكـانی ناوه‌خۆیی و ده‌ره‌وه. .