1

بابه‌ت: وه‌رزش ( باوەڕم بەم پەندە كوردییە نەماوە )

وتاری ئه‌مڕۆم له‌ ژماره‌ 1984ـی ڕۆژنامه‌ی هه‌ولێر ـ پێنجشه‌ممه‌ 18/9/2014

باوەڕم بەم پەندە كوردییە نەماوە
"بەرد لە شوێنی خۆی بە سەنگە"
ئه‌سعه‌د ئیسماعیل
ئەم پەندە كوردییە ئەگەر بۆ هەموو شتێك دروست بێت، بەڵام بۆ وەرزش ڕێك پێچەوانەكەی ڕاستە، لەو كوردستانەی خۆمان یانە كوردییەكان بە هێزی بودجە و داهاتی نیشتیمانی ستەم لە یاریزانە هاونیشتیمانییەکانیان دەكەن، یانە كوردییەكان بە دەرزەن یاریزانانی عەرەب و دەرەكی دەگوازنەوە، بەڵام بە زەحمەت ڕێگە بە یاریزانێكی كورد دەدەن تا لە پاڵ هەشت یاریزانی عەرەب دەركەوێـت، ئاخر مەعقوولە یاریزانی كورد تەنانەت نەتوانێت لەم خولە بێسەروبەرەی عێراقیش تاقی بكرێتەوە، تا یاریزانێكی كوردیش دەردەكەوێت، 10 یاریزانی عەرەب دەڵێن: "شلونكم جماعة".

هیوادارم هاندەرانی وەرزشی چیتر نەرمی نەنوێنن لە بەرانبەر دەركردن و پەراوێزخستنی یاریزانە كوردەكان و، یانەكانیش با بیر لەوە بكەنەوە كە بەهۆی دەركردنی یاریزانە كوردزمانەكان و هێنانی ئەو هەموو یاریزانە عەرەبە جگە لە چۆڵی یاریگەكان چیان بۆ ماوەتەوە.!
ئاخر ناكرێت گۆڵپارێزێكی وەكو (دیدار حامید) یانەیەك نەبێت بیگرێتە خۆی و گۆڵپارێزێكی وەكو (سەرهەنگ موحسین)ـیش لەو دۆخە چەقپەستووەتەدا بمێنێتەوە، تاوانی ئەوانیش تەنیا ئەوەیە كە كوردن و باجی كوردبوونی خۆشیان داوە، بۆیە ئەمە حاڵیانە.

لە ڕابردوو چەندان یاریزانی دەركەوتووی كوردمان لە یانەی هەولێر بینی، هاوشێوەی (سەڵاحەدین سیامەند، دارا محەمەد، هەردی نوردین، یوونس شوكر، دڵدار ئیبراهیم و شێرزاد محەمەد، شوان مامۆ، فەرحان شكوور) و چەندانی دیكە، بەڵام هەر زوو لەگەڵ زاڵبوونی هێزی عەرەب لە بەڕێوەبردنی یانە كوردییەكان لە لانە و ماڵەكەی خۆیان بڵاوەیان پێ كردن و هەریەكەیان بەرەو شوێنێك كۆچیان كرد.
بە درێژایی ئەو ماوەیەی كە من چاودێری بارودۆخی یانەكانی كوردستانم كردووە، لەگەڵ هاتنی هەر ڕاهێنەرێكی عەرەب دەبێت یەكسەر فاتیحەیەكیش بۆ چەند یاریزانێكی كورد بخوێنرێت.

ئاخر هەمووی هەفتەیەك نابێت، ڕاهێنەرێكی عەرەبی یەكێك لە یانە كوردییەكان بە یەك نووسراو یاریدەدەرە كوردەكەی دەركرد، لە كاتێكدا ئەو یاریدەدەرە یەكێك بووە لە باشترین یاریزانەكانی پێشووی كوردستان و، لە بواری ڕاهێنەرایەتیشدا ڕۆڵێكی كاریگەری لە پێشخستنی یانەكەیدا هەبووە، هۆكارەكەشی تەنیا ئەوە بووە كاكی عەرەب لە بەغدا بووە و یانەكەشی یارییەكی دۆستانەی هەبووە و، تاوانی یاریدەدەرەكەشی تەنیا ئەوە بووە كە لە كاتی گۆڕانكارییەكانی گێمی دووەم بە مۆبایل تێلی بۆ نەكردووە و لە گۆڕانكارییەكانی گێمی دووەم پرسی پێ نەكردووە، ئاخر ئەگەر ئەمە ئاغایەتی نەبێت دەبێت چی بێت.!؟
لە بیرمە پێشتر یانەی هەولێر نزیكەی ملیۆنێك و 500 هەزار دیناری دەدایە (عامر) ناوێك كە خزمەتگوزارێكی عەرەب بوو، بەڵام كوردێكی وەك (نەجمەددین)، كە هەمان ئەركی (عامر)ـی ئەوكات لەسەرشان بوو، تەنیا 250 هەزار دیناری وەردەگرت.

https://scontent-a-fra.xx.fbcdn.net/hphotos-xfa1/v/t1.0-9/s720x720/10620821_827212233989471_2808051181710244664_n.jpg?oh=7feb1e47c0d2b5070edb56e4e755edb0&oe=548C1813

سه‌رچاوه‌ :
https://www.facebook.com/photo.php?fbid … mp;fref=nf

ئەوە خۆشویستنی نیشتمانە وا دەکات بیاباننشینێک وابەستەی وەتەن بێت، ئەگەر نا خۆ بیابان، بە دەگمەن خێر و فەڕی بۆ دانیشتووانی هەیە، یان هەر نییەتی و ژیانیش تێیدا هەتا بڵێیت دژوارە. ئاسکیمۆ کە لە باکووری سیبریا دەژین، نیشتمانیان پارچە سەهۆڵێکی زەبەلاحە بەسەر زەریایەکی بەرینەوە، بەڵام هێندەیان خۆش دەوێت، هەر لەوێ لە دایک دەبن و دەژین و دەمرن.
https://www.instagram.com/zasabota

2

وه‌ڵام: وه‌رزش ( باوەڕم بەم پەندە كوردییە نەماوە )

[size=22]ده‌سته‌كانت خۆش  ماندونه‌بی هاوڕام[/size]