1

بابه‌ت: هۆكاری ئاست لاوازی یانه‌ی هه‌ولێر له‌خولی نایابی عێراق چیه‌ ؟ !

هۆكاری ئاست لاوازی یانه‌ی هه‌ولێر له‌خولی نایابی عێراق  چیه‌ ؟ !

راپۆرت:سانی ناصیح
یانه‌ی هه‌ولێر له‌ خولی نایابی عێراق به‌ئه‌نجـامه‌ خراپه‌كانی هه‌مووانی تووشی شۆك كردووه‌ ، گه‌لێك هۆكار هه‌ن بۆ ئه‌وئه‌نجـامـانه‌ خراپانه‌ی یانه‌ی هه‌ولێر لێره‌ باسی چه‌ند هۆكارێك ده‌كه‌ین  كه‌ به‌پێی ئه‌و زانیارایانه‌ی ده‌ستم كه‌وتووه وه‌ به‌بۆچوونی خۆم .
یه‌كێك له‌وهۆكاره‌ سه‌ره‌كیه‌ ئه‌وه‌یه‌ قه‌یرانی دارایی رووی له‌ یانه‌ كردووه‌ ، كه‌مـاوه‌یه‌كه‌ هه‌رێمی كوردستانی گرتۆته‌وه‌ و یانه‌ی هه‌ولێریش بێ به‌ش نه‌ بووه‌ له‌م قه‌یرانه‌ ، ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری كردۆته‌ سه‌ر ده‌روونی یاریزانه‌كـان  هه‌روه‌ك راهێنه‌ری یانه‌ی هه‌ولێریش " ئه‌یوب ئه‌دیشۆش " باسی له‌وه‌كردووه‌ كه‌ %90  یاریزانه‌كـان بیرله‌وه‌ ده‌كه‌نه‌وه‌ كه‌ی پاره‌ دێت كه‌ی وه‌ری ده‌گرین ئه‌مه‌ش ره‌نگدانه‌وه‌ی ده‌بێت له‌ سه‌ر یاریزان له‌ كاتی مه‌شق كردن و یاریی كردن ، یه‌كێكی دیكه‌ له‌ هۆكاره‌كـان ئه‌وه‌یه‌ كه‌ یانه‌ به‌باشی خۆی ئامـاده‌ بكات بۆ یارییه‌كان ئه‌وه‌ بێ گوومان ئه‌نجـامی باشی ده‌بێت  به‌ڵام له‌ یانه‌ی هه‌ولێر خۆئامـاده‌كردنی وه‌ك پێویست نیه‌ یاریزانه‌كـان هه‌رده‌م بیر له‌وه‌ ده‌كه‌نه‌وه‌ كه‌ی مووچه‌ ده‌درێت یاخوت گرێبه‌سته‌كانیان ئاخر، چۆن یاریزانه‌كان به‌م باره‌ ده‌روونیه‌ ئاستی یانه‌كه‌یان به‌ره‌و پێش ببه‌ن .
یه‌كێكی دیكه‌ له‌ هۆكاره‌ كانی ئاست نزمی یانه‌ی هه‌ولێر له‌م ساڵ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ راهێنه‌ر ئه‌یوب ئه‌دیشۆ یاریده‌ده‌ری تایبه‌تی نیه‌ كه‌ هاوكاری بكات له‌كاتی یارییه‌كـان ، ئه‌مه‌ش كاریگه‌ی زۆره‌ له‌سه‌ر یانه‌كه‌ هه‌یه‌ ئه‌گه‌ر سه‌یری یانه‌كـانی وه‌ڵاتانی جیهان بكه‌ین ئه‌وه‌ یاریده‌ده‌ری راهێنه‌ر ده‌ورێكی زۆر گرینگ ده‌بینێت له‌ ئه‌نجـامی گۆرینی یارییه‌كه‌ بۆیه‌ ده‌بێت بیر له‌وه‌ بكرێته‌وه‌ یاریده‌ده‌رێكی باش بۆ راهێنه‌ر په‌یدا بكه‌ن ئه‌مه‌ش كاریگه‌ی ده‌بێت له‌سه‌ر ئه‌نجـامی یارییه‌كـان ده‌توانێت راهێنه‌ر سودی لێوه‌ربگرێت .‌
ده‌رباره‌ی هۆكاری لاوازی یانه‌ی هه‌ولێر له‌خولی نایابی عێراق په‌یوه‌ندیم  به‌ چه‌ند رۆژنـانه‌نووسێكی وه‌رزشی كرد ، كه‌لێم پرسین هۆكاری  ئاستی نزمی  یانه‌ی هه‌ولێر له‌خولی عێراق بۆ چ ده‌گه‌رێنیه‌وه‌ .
یه‌كێك له‌ شیكه‌ره‌وه‌ كانه‌ وه‌رزشی " د.دلشاد ئه‌حمد " به‌م جۆره‌ رای خۆی ده‌ر بری "  له‌ راستیدا وه‌ك موتابعێك بۆ یانه‌ی هه‌ولێر هه‌ستده‌كه‌م چه‌ندین كێشه‌ و هۆكار هه‌ن بونه‌ته‌ هۆی دابه‌زاندنی ئاستی یانه‌كه‌له‌وانه‌: 1- سستی و لاوازی لایه‌نی جه‌سته‌یی یاریزانان كه‌ ئه‌وه‌ش به‌هۆی نه‌بوونی راهێنه‌رێكی تایبه‌تمه‌ند له‌و بواره‌ وه‌ك ئه‌وه‌ی پێشتر هه‌بوو 2- راهێنه‌ر ئه‌یوب ادیشۆ پیشتریش وتومه‌ له‌رووی ته‌كتیكیه‌وه‌ به‌و شێوه‌یه‌ نیه‌ و ئه‌نجامه‌كانیش پێشتریش له‌گه‌ل ئه‌وه‌ی بارودۆخی یانه‌كه‌ زۆرباشیش بوو به‌ڵام ئه‌و ته‌نها راهێنه‌ری راهێنانه‌كانه‌ نه‌ك یاریه‌ گرنگه‌كان 3- جێگیر نه‌بوونی پێكهاته‌كه‌ و به‌تایبه‌تی رۆیشتنی چه‌ند یاریزانێك و پشت نه‌به‌ستن به‌ هه‌ندێ یاریزانی خوله‌كانی كوردستان به‌تایبه‌تی له‌رێزی هێرشبردنه‌وه‌ "
هه‌رله‌م باره‌یه‌وه‌ رای چه‌ندین هاندی یانه‌ی هه‌ولێرمان وه‌رگرت ئه‌وانیش به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ده‌ڵێن " كێشه‌ی داریی یانه‌كه‌ ، هه‌ندێكیشان ووتیان پێویسته‌ ده‌سته‌ی كارگێری یانه‌ی هه‌ولێر بگۆردرێت .

یانه‌ی هه‌ولێر له‌گرووپی یه‌كه‌م یاری ده‌كـات:
یانه‌ی هه‌ولێر له‌خولی نایابی عێراق ( 10 )یاری ئه‌نجـام داوه‌ ، ( 2 )سه‌ركه‌وتنی هه‌یه‌ ، ( 6 )به‌رامبه‌ر و ( 2 )دۆراندنی هه‌یه‌ ، ئێستا له‌پله‌ی ( 6 ) دێت ، ( 12 )خــاڵی هه‌یه‌ .
یانه‌ی هه‌ولێر (9 )گۆڵی تۆمـار كردووه‌ و ( 8 )گۆڵیشی لێكراوه‌ .

http://smn21.com/up/uploads/jpg/168fb73a20.jpg
http://smn21.com/up/uploads/jpg/647a7f42f7.jpg

هه‌موو ئه‌و بابه‌ت و زانیـاریه‌ وه‌رزشیـانه‌ی كه‌ له‌ لایـان رۆژنـامه‌نوسی وه‌رزشی سـانی نـاصیح بڵاو ده‌كرێته‌وه‌ ، مـافی پارێزراوه‌ ، بۆیه‌ ئه‌گه‌ر تۆش بڵاوت كرده‌وه‌ ئـامـاژه‌ به‌سه‌رچـاوه‌ و نـاوی نوسه‌ره‌كه‌ بكه‌ .

2

وه‌ڵام: هۆكاری ئاست لاوازی یانه‌ی هه‌ولێر له‌خولی نایابی عێراق چیه‌ ؟ !

ئیمزا نه‌کردنی بۆندی نوێ و یاریزانی باش ته‌نها هۆکاره‌!

.

.

.
[size=24]facebook[/size]

3

وه‌ڵام: هۆكاری ئاست لاوازی یانه‌ی هه‌ولێر له‌خولی نایابی عێراق چیه‌ ؟ !

دەستت خۆش بێت کاک سانی، بابەتەکەت ماندووبوون و لێکدانەوەی زۆری پێوە دیارە.

4

وه‌ڵام: هۆكاری ئاست لاوازی یانه‌ی هه‌ولێر له‌خولی نایابی عێراق چیه‌ ؟ !

[size=22]ماندونه‌بی برام ده‌سته‌كانت خۆش هه‌میشه‌ سه‌ركه‌وتوبیت[/size]

5

وه‌ڵام: هۆكاری ئاست لاوازی یانه‌ی هه‌ولێر له‌خولی نایابی عێراق چیه‌ ؟ !

سوپاس بۆ ئێوه‌ .

هه‌موو ئه‌و بابه‌ت و زانیـاریه‌ وه‌رزشیـانه‌ی كه‌ له‌ لایـان رۆژنـامه‌نوسی وه‌رزشی سـانی نـاصیح بڵاو ده‌كرێته‌وه‌ ، مـافی پارێزراوه‌ ، بۆیه‌ ئه‌گه‌ر تۆش بڵاوت كرده‌وه‌ ئـامـاژه‌ به‌سه‌رچـاوه‌ و نـاوی نوسه‌ره‌كه‌ بكه‌ .