بابه‌ت: دیمانه‌یه‌كی كورت له‌گه‌ڵ كچه یاریزانی یانه‌ی هه‌ولێر
بزانه چ ده‌ڵێت كه‌كاتێك دایك و باوك رێگری له‌كچه‌كانیان ده‌كه‌ن بۆ وه‌رزش .
دیمانه‌یه‌كی كورت له‌گه‌ڵ كچه یاریزانی یانه‌ی هه‌ولێر " گوڵستان ته‌حسین " له‌یاری ڤوتساڵی تۆپی پێ .
" ئێمه باش خۆمان بۆ یارییه‌كانی خولی نایابی كوردستان ئاماده كردووه "
" باری دارایی یانه‌كان باشه "
ئا/سانی ناصیح:
یانه‌كانی كچانی ڤوتساڵی هه‌رێمی كوردستان زۆر باش خۆیان ئاماده‌كردووه بۆ وه‌رزێكی نوێ خولی نایابی ڤوتساڵی كچان ، یه‌كێك له‌و یانانه یانه‌ی هه‌ولێر كه به‌باشی خۆی بۆ یارییه‌كان ئاماده كردووه به‌ڵام به‌هۆی قه‌یرانی دارایی كه هه‌رێمی كوردستانی گرتۆته‌وه خوله‌كه دواكه‌ووته‌وه یانه‌كان له‌چاوه‌روانی به‌رێوه چوونی خوله‌كه‌دان .
له‌دیمانه‌یه‌كم دا كچه یاریزانێكی یانه‌ی هه‌ولێر " گوڵستان ته‌حسین " ده‌دوێنین ده‌رباره‌ی ئاستی یانه‌ی هه‌ولێرو تۆزێك باس له ژیانی خۆی ده‌كات .
*چۆن خۆتان بۆ یارییه‌كانی خولی نایابی كوردستان ئاماده كردووه ؟له‌ئاستی ئه‌وه دان نازناوه‌كه به‌ده‌ست بهێنن ؟
( گوڵستان ): ئێمه زۆر باش خۆمـان بۆ یارییه‌كانی خولی نایاب ئامـاده كردووه ، به‌ڵێ ئێمه گه‌ش بینین ده‌توانین راكابه‌ری بكه‌ین بۆ نازناوه كه و هه‌وڵی به‌ده‌ست هێنانی ده‌ده‌ین .
*خاوه‌ن چه‌ند نازناوی تاكه‌كه‌سی ؟ ، باشترین نازناوی تاكه‌كه‌سی كه هه‌رگیز له‌یادی ناكه‌ی ؟
( گوڵستان ): خۆم خاوه‌ن نازناوی زۆرم به‌ڵام ئه‌و نازناوه‌ی كه هه‌رگیز له‌یادی ناكه‌م ئه‌وه‌یه له ساڵی 2013 بوومه باشترین یاریزان كاتێك ( 17 )گۆڵم تۆمـاركرد .
*چۆن ده‌روانیه یانه‌كانی ڤوتساڵی كوردستان ، ئاستیان چۆنه وه‌ك یاریزانێك تاچه‌ند گه‌شبینیت یاریزانی به‌توانه له كۆلیژه‌كان و په‌یمانگامان ده‌رده‌چن و ده‌بنه یاریزانی باش خۆت چۆن ده‌ستت به یاری كرد و چۆن بوویه یاریزانی یانه‌ی هه‌ولێر ؟
( گوڵستان ): من له‌سه‌ره‌تایی ژیانم زۆرم حه‌ز له‌تۆپی پێ ده‌كرد ، ده‌رباره‌ی یارییه‌كانی خولی نایابی كوردستان تاراده‌یه‌ك رام لێیه به‌ڵام هه‌ندێك شت به‌دڵم نیه ، من به‌حه‌زی خۆم چوومه یانه‌ی هه‌ولێر چوونكه یانه‌یه‌كی زۆر باشه .
*دایك و باوكت تاچه‌ند پاڵپشتت بوونه تاوه‌ك و بچیته نێو بواری وه‌رزشی به‌تایبه‌تی تۆپی پێ ؟
( گوڵستان ):من زۆر خۆم به‌قه‌رزاری دایكم ده‌زانم كه تاكه كه‌س بوو زۆر پاڵپشتی ده‌كردم كه‌هه‌رچه‌نده ئێستا له‌ژیان نه‌ماوه ، به‌راستی زۆر پاڵپشتی لێكردم ، وه باوكیشم ئێستا پاڵپشتیم ده‌كات زۆر سوپاسی ده‌كه‌م .
*ئه‌دی چ به‌و دایك و باوكانه ده‌ڵێ كه رێگری له‌و كچانه ده‌كه‌ن كه به‌هه‌ره‌ی وه‌رزشیان تێدایه و لێناگه‌رێن بچنه نێو بواری وه‌رزشی ؟
( گوڵستان ): هیوادارم رێگری له‌و كچانه نه‌كه‌ن كه‌حه‌ز له‌بواری وه‌رزشی ده‌كه‌ن چونكه ئێستا كاتی ئه‌وه به‌سه‌ر چوو عه‌یبه چۆن ده‌بێت كچ یاری بكات ئه‌مه بیركردنه‌وه‌یه‌كی زۆر هه‌ڵه‌یه به‌بۆچوونی خۆم ئێمه گه‌یشتینه ساڵی 2015 ، ئه‌وسه‌رده‌مه به‌سه‌رچوو كه نه‌هێلی كچ بچێته نێو وه‌رزش .
*حه‌زده‌كه‌ی له‌دوارۆژ داببیت به‌چ ؟
( گوڵستان ): زۆر حه‌زده‌كه‌م ببمه باشترین یاریزان له كوردستان و عێراق له‌سه‌ر ئاستی كچان .
كۆتا پرسیارمـ : تۆ هانده‌ری چ یانه‌یه‌كی له جیهان ؟ وه به‌چ یاریزانێك سه‌رسامی ؟
( گوڵستان ): من هانده‌ری یانه‌ی به‌رشلۆنه و به یاریزان میسی سه‌رسام .
له‌كۆتایی دا گوڵستان ته‌حسین زۆر سوپاس بۆتۆ .