بابه‌ت: راپۆرت : هه‌ولێر ده‌یوێت گڕی نه‌ووته‌كه‌ی باشوور بكوژێنێته‌وه !
راپۆرت : هه‌ولێر ده‌یوێت نه‌ووته‌كه‌ی باشوور بكوژێنێته‌وه !
ئا/ سانی ناصیح( YsM21.net )
سبه‌ی دووشـه‌ممه له چوارچێوه‌ی یارییه‌كـانی خولی نایابی عێراق بۆتۆپی پێ له‌قۆناغی دووه‌م له جه‌وله‌ی چواره‌م دا كاتژمێر 3:00 به‌كاتی هه‌رێمی كوردستان یـانه‌ی هه‌ولێر له‌گرووپی یه‌كه‌م له‌نێو یاریگـایی خۆی روبه‌رووی یـانه‌ی نه‌ووتی باشور ده‌بێته‌وه ، یانه‌ی هه‌ولێر ئه‌مساڵ ئاستی وه‌ك پێویست نیه له‌خوله‌كه له یاری قۆناغی یه‌كه‌م به‌ئه‌نجـامی 2×1 دۆراندبووبه یانه‌ی نه‌ووتی باشور بۆیه له یارییه‌كه‌ی سبه‌ی ده‌یوێت سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنێت و بگه‌رێته‌وه رێچكه‌ی سه‌ركه‌وتنه‌كانی كاتێك له به‌رده‌م هانده‌رانی خۆی یاری ده‌كات .
دوویان یاری یانه‌ی هه‌ولێر له‌خولی عێراق ئه‌نجـامی دابێت به‌رامبه‌ر یانه‌ی قوه‌جه‌ویه بوو كاتێك له به‌غدا به‌ئه‌نجـامی 2×1 سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ست هێنا.
دوویان یاری نه‌وتی باشور له‌خولی عێراق به‌رامبه‌ر زه‌ورا بوو كه زۆر به‌قورسی شكستی هێنا به‌ئه‌نجـامی 4×1 به‌رامبه‌ر زه‌ورا دۆرا .
یانه‌ی هه‌ولێر له‌پله‌ی رێزبه‌ندی پێنجه‌م دێت به‌كۆكردنه‌وه‌ی 16 خاڵ .
یانه‌ی نه‌ووتی باشور له‌پله‌ی رێزبه‌ندی دووه‌م دێت به‌كۆكردنه‌وه‌ی 25 خاڵ ئه‌گه‌ر بێت و سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست دێته پێشه‌نگ .
داتا‌و زانیارییه‌كانی مێژووی رووبه‌روو بوونه‌وه هه‌ردوو یانه پێمان ده‌ڵێ ئه‌نجامه‌كان به‌دڵی هه‌ولێر نیه .
هه‌ردوو یانه 5 جار رووبه‌رووی یه‌كتری بونه‌ته‌وه ، یه‌كه‌م یاری ده‌گه‌رێته‌وه بۆ ساڵی 2012 كاتێك یانه‌ی هه‌ولێر به‌ئه‌نجـامی گۆڵێكی بێ وه‌ڵام شكستی هێنا له‌نێو یاریگـایی خۆی .
یاری دووه‌م به‌ئه‌نجـامی (1 : 1 )به‌رامبه‌ر بوونه .
یاری سێیه‌میش به‌ئه‌نجـامی ( 0 : 0 )به‌رامبه‌ر بوونه .
یاری چواره‌م به‌ئه‌نجـامی ( 2 : 1 ) نه‌وتی باشور سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ست هێناوه
یاری پێنجه‌م به‌ئه‌نجـامی ( 2 : 1 ) نه‌وتی باشور سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ست هێناوه