1

بابه‌ت: له‌خولی نایابی عێراق ، زاخۆ به‌گۆلێكی بێ وه‌ڵام سێ خاڵی به‌ده‌ست هێنا

له‌خولی نایابی عێراق ، زاخۆ به‌گۆلێكی بێ وه‌ڵام سێ خاڵی به‌ده‌ست هێنا .
ئا/ سانی ناصیح
ئه‌مرۆ له‌خولی نایابی یانه‌كانی عێراق بۆتۆپی پێله‌گروپی یه‌كه‌می قۆناغی دووه‌م  له‌جه‌وله‌ی شه‌شه‌م  یـانه‌ی زاخۆ توانی له‌ده‌ره‌وه‌ی یاریگایی خۆی سه‌ركه‌وتنێكی گرینگ به‌ده‌ست بهێنێت كاتێك روبه‌رووی یانه‌ی نه‌فتی باشور بۆوه‌ و یارییه‌كه‌ی به‌ئه‌نجـامی گۆڵێكی بێ وه‌ڵام برده‌وه‌ ، تاكه‌ گۆڵه‌كه‌ی یانه‌ی زاخۆ له‌خوله‌كی 72 له‌رێگه‌ی داني روجردوس تۆمار كرا .

یانه‌ی زاخۆ به‌م سه‌ركه‌وتنه‌ خۆی گه‌یانده‌ پله‌ی شه‌شه‌م به‌كۆكردنه‌وه‌ی 19 خاڵ له‌ 15 یاری.
یانه‌ی نه‌ووتی باشور له‌ پله‌ی دووه‌م دێت به‌كۆكردنه‌وه‌ی 26 خاڵ له‌ 15 یاری .

http://smn21.com/up/uploads/jpg/616d2d7aa9.jpg

هه‌موو ئه‌و بابه‌ت و زانیـاریه‌ وه‌رزشیـانه‌ی كه‌ له‌ لایـان رۆژنـامه‌نوسی وه‌رزشی سـانی نـاصیح بڵاو ده‌كرێته‌وه‌ ، مـافی پارێزراوه‌ ، بۆیه‌ ئه‌گه‌ر تۆش بڵاوت كرده‌وه‌ ئـامـاژه‌ به‌سه‌رچـاوه‌ و نـاوی نوسه‌ره‌كه‌ بكه‌ .