بابه‌ت: خۆشه‌ویسته‌كه‌ی پێشوی كریستانۆ رۆناڵدۆ چ به‌رۆناڵدۆ ده‌ڵێت ؟!
خۆشه‌ویسته‌كه‌ی پێشوی كریستانۆ رۆناڵدۆ چ به‌رۆناڵدۆ ده‌ڵێت ؟!
ئا/ سانی ناصیح : http://ysm21.net/
كچه نمایشكه‌ی روسی ئیرینا شایكی و خۆشه‌ویستی پێشووی كریستانۆ رۆناڵدۆی یاریزانی یانه‌ی ریال مه‌دریدی ئیسپانی ده‌رباره‌ی رۆناڵدۆ قسه‌ی كرد .
له‌كاتی كردنه‌وه‌ی پێشانگایه‌كی پۆشاكی ئافره‌تان كه ئیرینا شایكی ریكلامی بۆ پێشانگاكه كرد بۆ جلی ژنان ، له‌دوای دا له‌به‌رده‌م كامیره و رۆژنامه‌كان هێرشی كرده سه‌ر كریستانۆ رۆناڵدۆ .
شایك له‌باره‌ی هۆكاری جیابوونه‌وه‌ی له رۆناڵدۆ وتویه‌تی، شتی باش بچێنیت به‌رهه‌می باشت ده‌ست ده‌كه‌وێت.ئه‌وه‌ش مه‌به‌ستی ئه‌وه بووه كه رۆناڵدۆ هه‌ڵسوكه‌وتی باش نه‌بووه.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، كه به‌هۆی ترس و ناسه‌قامگیری ژیانی رابردووی له كریستیانۆ رۆناڵدۆوه جیابووه‌ته‌وه.
یه‌كێكی دیكه‌ی له هۆكاری جیا بونه‌وه‌ی خۆشه‌ویسته‌كه ده‌گه‌رێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كه‌وا له‌گه‌ڵ دایكی كریستانۆ رۆناڵدۆ ناكۆكیان هه‌بووه له‌سه‌ر منداڵه‌كه‌ی رۆناڵدۆ .