1

بابه‌ت: ریال مه‌درید ده‌یوێت فيكتور فالديز به‌گه‌رێنێته‌وه‌ خولی ئیسپانیا !

ریال مه‌درید ده‌یوێت فيكتور فالديز به‌گه‌رێنێته‌وه‌ خولی ئیسپانیا !
ئا/ سانی ناصیح : http://ysm21.net
به‌گوێره‌ی رۆژنامه‌ی "ديلي ستار" به‌ریتانی كه‌ ئاشكرای كردووه‌ یـانه‌ی ریال مه‌دریدی ئیسپانی گرینگی به‌ گۆڵچی پێشووی یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ و ئێستای یانه‌ی مانشسته‌ریونایتد " ڤیكتۆر ڤاڵدیس " ده‌دات كه‌ ده‌یوێت بیگه‌رێنێته‌وه‌ خولی ئیسپانیا .
یانه‌ی ریال مه‌درید به‌دوای گۆڵیچه‌ك ده‌گرێت كه‌ ببێته‌ جێگروه‌ی كاسیاس ، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش رووی له‌یانه‌ی مان یونایتدی ئینگلیزی كردووه‌ بۆ ده‌ست به‌ردار بوونی ڤیكتۆر ڤاڵدیس ، تاوه‌ك بیگوازێته‌وه‌ ریال مه‌درید .
له‌ئێستا دا كه‌ گۆڵچی ڤالدیس له‌كورسی یه‌ده‌گه‌ به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه‌ گۆڵچی دی خیا له‌پێكاته‌ی سه‌ره‌كی یاری ده‌كات ، ریال مه‌درید یش ئه‌م هه‌له‌ی قۆسته‌وه‌ تا گۆڵچی ناوبراو په‌لكێشی یانه‌كه‌ی بكات .
به‌ڵام ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ی هه‌یه‌ گۆڵچی ڤاڵدێس روونه‌كاته‌ یانه‌ی ریال مه‌درید به‌هۆی ئه‌وه‌ی گۆڵچی ناوبراو له‌گه‌ڵ یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ بووه‌ كه‌ساڵانێكی زۆر له‌گه‌ڵ ئه‌م یانه‌یه‌ بووه‌ و خۆشه‌ویستی هانده‌رانی به‌رشلۆنه‌ی له‌ده‌ست ده‌دا .http://smn21.com/up/uploads/jpg/ec884f3992.jpg

هه‌موو ئه‌و بابه‌ت و زانیـاریه‌ وه‌رزشیـانه‌ی كه‌ له‌ لایـان رۆژنـامه‌نوسی وه‌رزشی سـانی نـاصیح بڵاو ده‌كرێته‌وه‌ ، مـافی پارێزراوه‌ ، بۆیه‌ ئه‌گه‌ر تۆش بڵاوت كرده‌وه‌ ئـامـاژه‌ به‌سه‌رچـاوه‌ و نـاوی نوسه‌ره‌كه‌ بكه‌ .