1

بابه‌ت: بزانه‌ ره‌خنه‌ی چیان له‌ سه‌رهه‌نگ موحسین گرتووه‌ .

بزانه‌ هانده‌ران ره‌خنه‌ی چیان لێگرتووه‌ .
سه‌رهه‌نگ موحسین چۆن وه‌ڵامی هانده‌ران ده‌داته‌وه‌ .
هانده‌ران نازناوێكی نوێ له‌سه‌رهه‌نگ ده‌نێنن .

تایبه‌ته‌ به‌: Ysm_ئــاماده‌كردنی سانی ناصیح
ئه‌مرۆ له‌ یاری نێوان هه‌ولێر و مصافی ناوه‌راست له‌خولی نایابی یانه‌كانی عێراق  كه‌ یارییه‌كه‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندی یانه‌ی هه‌ولێر كۆتایی هات به‌ئه‌نجـامی ( 3_1 ) ، به‌شێك هانده‌رانی یانه‌ی وه‌رزشی هه‌ولێر ره‌خنه‌یان له‌ كاپتین گۆڵچی یانه‌ی هه‌ولێر سه‌رهه‌نگ موحسین  گرت و هه‌ندێكیشیان  نازناوێكی نوێ یان له‌ سه‌رهه‌نگ موحسین نا .

كۆمه‌ڵێك له‌هانده‌رانی وه‌رزشی یانه‌ی هه‌ولێر ره‌خنه‌ی ئه‌وه‌یان له‌ كاپتینی و گۆڵچی یانه‌ی هه‌ولێر گرت كه‌ له‌ یارییه‌كان له‌ناو گۆڵ  زۆر دێته‌ ده‌ره‌وه‌ و ئێمه‌ وه‌ك خۆشه‌ویستی بۆ كاپتین سه‌رهه‌نگ نامانه‌وێت به‌م شێوه‌یه‌ گۆڵ بخوات .

ئه‌مـرۆ ش دووای ته‌واو بوونی یارییه‌كه‌ له‌لێدوانێكی تایبه‌ت دا گۆڵچی و كاپتنی یانه‌ی وه‌رزشی هه‌ولێر وه‌ڵامی ئه‌م هانده‌رانه‌ی دا یه‌وه‌ و سه‌رهه‌نگ موحسین  گووتی " ئه‌و هاتنه‌ده‌رێیه‌ی من له‌ ناو گۆڵ داوه‌ی راهێنه‌ره‌كانمانه‌  كه‌ ده‌ڵین هه‌میشه‌ له‌هێلی به‌رگری نێزیك ببه‌وه‌  و هه‌میشه‌ بێیه‌ ده‌رێ و له‌خودی به‌زیاد بێت ئێمه‌ ئیشمان له‌ سه‌رئه‌وه‌ كردووه‌ له‌ كاتی هاتنه‌ ده‌ره‌وه‌م له‌نێو گۆڵ چونكه‌ گۆڵچیه‌كان له‌ رووی لیقه‌وه‌ ئاستیان نزمه‌ به‌ڵام ئه‌من ئیشم له‌سه‌ر ئه‌وه‌ كردووه‌ كه‌ به‌پاڵپشتی راهێنه‌ره‌كانم  و سوپاسیان  ده‌كه‌م .

زۆرێك له‌هانده‌رانی وه‌رزشی هه‌ولێر پێیان وایه‌ كه‌ سه‌رهه‌نگ موحسین ته‌قلیدی گۆڵچی مانویل نيوير گۆڵچی یانه‌ی بایر موینخ ده‌كاته‌وه‌ كه‌ ئه‌مرۆش چه‌ند جموجۆلێكی به‌یاریزانه‌كانی به‌رامبه‌ر كرد كه‌ به‌هامان شێوه‌ی نيوير كه‌ جموجۆل به‌یاریزانان ده‌كات و له‌گۆڵ دێته‌ ده‌ره‌وه‌  و هانده‌ران به‌ نيويربانگیان كرد .

سه‌رهه‌نگ موحسین ده‌رباره‌ی ئه‌م نازناوه‌ش ووتی من زۆر سوپاسی هانده‌رانی وه‌رزشی هه‌ولێر ده‌كه‌م گوتیشی من زۆر پێ خۆشحاڵم له‌ پاش ئۆلیڤه‌ركان  كه‌ خه‌ڵكێك به‌ نيوير  بانگم ده‌كات خۆشحاڵم چونكه‌ نویل خه‌لیفه‌ی ئۆلیڤه‌ركانه‌ .

وێنه‌ی سه‌رهه‌نگ موحسین له‌ یارییه‌كه‌ی ئه‌مرۆ
http://smn21.com/up/uploads/jpg/39f4aef9f1.jpg


فۆتۆ پشتیوان
http://smn21.com/up/uploads/jpg/86a8484511.jpg
وێنه‌ی گۆڵچی هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵمانیا و  یانه‌ی بایرموینخ مانویل نيوير
http://smn21.com/up/uploads/jpg/6ea1da6792.jpg

هه‌موو ئه‌و بابه‌ت و زانیـاریه‌ وه‌رزشیـانه‌ی كه‌ له‌ لایـان رۆژنـامه‌نوسی وه‌رزشی سـانی نـاصیح بڵاو ده‌كرێته‌وه‌ ، مـافی پارێزراوه‌ ، بۆیه‌ ئه‌گه‌ر تۆش بڵاوت كرده‌وه‌ ئـامـاژه‌ به‌سه‌رچـاوه‌ و نـاوی نوسه‌ره‌كه‌ بكه‌ .

2

وه‌ڵام: بزانه‌ ره‌خنه‌ی چیان له‌ سه‌رهه‌نگ موحسین گرتووه‌ .

هاتنه‌ ده‌ره‌وه‌کانی ئه‌مرۆی له‌ شوێنی خۆی بوو

ده‌ست خۆش

.

.

.
[size=24]facebook[/size]

3

وه‌ڵام: بزانه‌ ره‌خنه‌ی چیان له‌ سه‌رهه‌نگ موحسین گرتووه‌ .

RzGaR 13 نووسی:

هاتنه‌ ده‌ره‌وه‌کانی ئه‌مرۆی له‌ شوێنی خۆی بوو

ده‌ست خۆش

سوپاس ، به‌س یه‌ك یاری نیه‌ دێته‌ ده‌رێ بۆیه‌ هانده‌ران ئاواین گوتوه‌ .

هه‌موو ئه‌و بابه‌ت و زانیـاریه‌ وه‌رزشیـانه‌ی كه‌ له‌ لایـان رۆژنـامه‌نوسی وه‌رزشی سـانی نـاصیح بڵاو ده‌كرێته‌وه‌ ، مـافی پارێزراوه‌ ، بۆیه‌ ئه‌گه‌ر تۆش بڵاوت كرده‌وه‌ ئـامـاژه‌ به‌سه‌رچـاوه‌ و نـاوی نوسه‌ره‌كه‌ بكه‌ .

4

وه‌ڵام: بزانه‌ ره‌خنه‌ی چیان له‌ سه‌رهه‌نگ موحسین گرتووه‌ .

ده‌سته‌كانت خۆش مامه‌ سانی هیوای سه‌ركه‌وتنیش بۆ كاپتن من له‌وێ نه‌بویمه‌ به‌س یه‌كه‌م كه‌س ره‌خنه‌ی له‌ كاپتنی گرتبیتن له‌سه‌ر هاتنه‌ ده‌ره‌وه‌ ئه‌وه‌ فقێ أحمد بووه‌ هیوای سه‌ركه‌وتتنیش بۆ كاپتن