1

بابه‌ت: په‌یامه‌كه‌ی كـاپتین بخوێنه‌وه‌ گرینگه‌ ،،

تير و كەوان
بەناوی خوا. . . پێش هەموو شت داوای لێبووردن لە هاندەرانی یانەی وەرزشی هەولێر دەکەم، کە بەداخەوە ئەمڕۆ لە یارییەکی چارەنووسازدا بەرابەر یانەی زەوڕا ئەنجام لەبەرژەوەندی ئێمە نەبوو. وە بەهۆیەوە دوا ئومێدی چوونە قۆناغی داهاتوومان لاوازە. کززەمان لە جەرگیەوە دێ کە یانە تۆقینەرەکەی خولی عێڕاق و جامی یەکێتی یانەکانی ئاسیا هەنگاوێک گەڕایەوە دواوە. بەڵام گەشبینین چونکە (تیر بۆ ئەوەی لە کەوان دەچێ هەنگاوێک دەهێنرێتە دواوە).
ـ وە ئەوەیشی لە وەرزش تێگەیشتووە قبوڵی ئەوە دەکا یانەیەک دوای نۆ ساڵ تێپەڕین بەسەردەمێکی زێڕین، لە (۲٠٠٦ بۆ ۲٠۱٥) کە لە کۆکردنەوەی دەستکەوت و ژمارەی پێوانەیی و بەژدارییە نێودەوڵەتییەکان، ساڵێک بکەوێت. ئەوانە بە خەمخۆر و هاندەرانی ڕاستەقینەی خۆمان دەزانین. هاندەرانی ڕاستەقینەش ئەوانەن لە هەرسێ دۆخەکە (شکست، یەکسان بوون، بردنەوە) لەگەڵت بن. واتە لە شکستدا دەستت بگرێت بۆ هەستانەوەو لە یەکسان بووندا دڵدەرەوە بێت و لە سەرکەوتنیشدا یاریزانی ژمارە دوانزە بێت.

ـ بۆ هەر دۆخێک (خراپ بێت یان باش) هۆکاری دیار و هۆکاری بزر هەیە. بەڕای تایبەتی خۆم، پێم وایە ئەو حاڵەی ئێمەی یانەی وەرزشی هەولێر، لە ڕووی ئەنجامە خراپەکانەوە تێیداینە، بەهەموو کەس ناخوێندرێتەوە، ئەوە بۆیەش زۆربە، لە شیکردنەوەی دۆخەکە کەوتوونەتە هەڵەوە!

ـ ئەوەی پێویستە: کارێک کە بواری خۆت نیە دەستی بۆ مەبە. (تێبینی) و (ڕا) دوو شتن هەمووان دەتوانن دەستی بۆ ببەن و کاری پێ بکەن. بەڵام "ڕەخنە"ی وەرزشی یان ئەدەبی یان ڕەخنەی هەر بوارێکی تر. . . کاری کەسانی تایبەتە و گشتی نیە.

ـ بۆ داهاتوو: یەک ڕیزی لە نێوان بەرپرسان و دەستەی کارگێڕی یانە و دەستەی ڕاهێنەران و هاندەران و یاریزانەکان بەتایبەتی، دەمانباتەوە بۆ دۆخی خۆمان، کە پێشڕەوی کردنی یانەکانی عێڕاقە لە خولی نێوخۆی و جامی یەکێتی یانەکانی ئاسیا. با دەست پێ بکەینەوە!

سەرهەنگ موحسین
٢٠١٥/٠٤/٢٥، بغداد

http://smn21.com/up/uploads/jpg/39a1b18ace.jpg
http://smn21.com/up/uploads/jpg/cab80d9577.jpg

هه‌موو ئه‌و بابه‌ت و زانیـاریه‌ وه‌رزشیـانه‌ی كه‌ له‌ لایـان رۆژنـامه‌نوسی وه‌رزشی سـانی نـاصیح بڵاو ده‌كرێته‌وه‌ ، مـافی پارێزراوه‌ ، بۆیه‌ ئه‌گه‌ر تۆش بڵاوت كرده‌وه‌ ئـامـاژه‌ به‌سه‌رچـاوه‌ و نـاوی نوسه‌ره‌كه‌ بكه‌ .

2

وه‌ڵام: په‌یامه‌كه‌ی كـاپتین بخوێنه‌وه‌ گرینگه‌ ،،

ده‌سته‌كانت خۆش برام