1

بابه‌ت: خه‌ڵكی سلێمـانی زۆر حه‌ز به‌بلیارد ده‌كه‌ن به‌ڵام كه‌س نیه‌ پاڵپشتیان

خه‌ڵكی سلێمـانی زۆر حه‌ز به‌بلیارد ده‌كه‌ن به‌ڵام كه‌س نیه‌ پاڵپشتیان بكه‌ن !

یاری بلیارد یه‌كێك له‌و‌ یارییه‌وه‌رزشیـانه‌ی كه‌ له‌ هه‌موو جیهـان گرینگی تایبه‌تی پێ ده‌درێت له‌ هه‌رێمی كوردستان به‌تـایبه‌تی له‌ شـاری سلێمـانی خه‌ڵكه‌كه‌ی زۆر حه‌ز له‌بلیـارد ده‌كه‌ن و به‌ڵام وه‌ك پێویست پاڵپشتی یانه‌كـان و یاریزانـان نـاكرێ .
له‌شـاری سلێمـانی له‌ سه‌ردانێكمـان بۆ هۆڵی بلیـاردی ئارا كه‌ سه‌ر ئه‌كـاده‌ باسمـان له‌ گرینگی دانی یاری بلیارد و كێشه‌ و گریفته‌كـانی كـرد .

ئارام عجیل خـاوه‌نی هۆڵی بلیارد ئارا  كه‌ له‌ 1997 یاری ده‌كـات ده‌رباره‌ی گرینگی ئه‌و یارییه‌ له‌ شـاری سلێمـانی بۆمـان دووا ، ئـارام عجیل ده‌ڵێن " یاری بلیارد له‌ سلێمـانی خه‌ڵكێكی گه‌لێك زۆر حه‌زی پێ ده‌كـات و خه‌ڵكانێك دێن بۆ یاری كـردن كه‌ زۆر زۆر ئاستیـان به‌رزه‌ به‌ڵام له‌ هیچ یانه‌یه‌ك بانگێشت نه‌كراو و گرینگی پێ نه‌دراوه‌ یاریزانی مـاوان دێته‌ لای كه‌ ده‌توانێت  ئاستێكی به‌رز نیشـان بدات .
هۆكـاری چ بوو هۆڵی بلیارد كـرده‌وه‌ ؟
ئارام عجیل : له‌به‌ر ئه‌وه‌ی گه‌ره‌كه‌كه‌مـان سه‌رچنـار هیچ هۆڵی بلیاردی لێ نه‌ بوو خه‌ڵكه‌كه‌ی ئه‌وێش زۆر حه‌زیان به‌و یارییه‌ ده‌كـرد بۆیه‌ خۆشم زۆر حه‌زوو ئـاره‌زووی بلیاردم ده‌كـرد كه‌ له‌ 1997 له‌ سلێمـانی یاری ده‌كه‌م ئه‌مـه‌ بوو هۆی كه‌ هۆڵی بلیارد بكه‌مـه‌وه‌ .

تـاچه‌ند به‌رپرسـانی سلێمـانی گرینگی به‌بلیارد ده‌ده‌ن ؟ تاچه‌ند پاڵپشتیـان كـردووی له‌ كـردنه‌وه‌ی هۆڵی بلیارد ؟
ئارام عجیل : به‌رپرسـانی وه‌رزشی سلێمـانی ئه‌وه‌نده‌ گرینگی به‌تۆپی پێ ده‌ده‌ن ئه‌وه‌نده‌ گرینگی به‌یاری بلیـارنـاده‌ن به‌داخه‌وه‌ هیچ پاڵپشتێكی ئه‌وتۆی یاری بلیارد نـاكه‌ن ، ده‌ربـاره‌ی كـردنه‌وه‌ی ئه‌م هۆڵه‌ ئه‌وه‌ زۆر پاڵپشتیـان كردم و زوو كـاره‌كـانم كۆتایی هات ده‌ست خۆشیـان لێ ده‌كـه‌م ، به‌حوكمی ئه‌وه‌ی هۆڵه‌كه‌م سه‌ربه‌یـانه‌ی ئه‌كـاده‌  من مـانگـانه‌  100 هه‌زار ده‌ده‌م به‌یـانه‌ی ئه‌كـاد كه‌ وه‌ك پاڵپشتێك بۆ ئه‌و یـانه‌یه‌ .

به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له‌م سه‌رده‌مـه‌ یاری بلیارد چۆنه‌ له‌شـاری سلێمـانی ؟
به‌شێوه‌یه‌كی گشتی خه‌ڵكی سلێمـانی زۆر حه‌ز به‌ یاری بلیارد ده‌كه‌ن یاری زانی وای لێیه‌ كه‌ خاوه‌ن چه‌ندین ده‌سكه‌وته‌ به‌ڵام ئێستا پشت گۆیـان خستووه‌ یانه‌كـان و هیچ پـاڵپشتێك نـاكرێن .

http://smn21.com/up/uploads/jpg/b6d9a1dcba.jpg
http://smn21.com/up/uploads/jpg/aea847c99d.jpg
http://smn21.com/up/uploads/jpg/42720d181d.jpg
http://smn21.com/up/uploads/jpg/956df08749.jpg

هه‌موو ئه‌و بابه‌ت و زانیـاریه‌ وه‌رزشیـانه‌ی كه‌ له‌ لایـان رۆژنـامه‌نوسی وه‌رزشی سـانی نـاصیح بڵاو ده‌كرێته‌وه‌ ، مـافی پارێزراوه‌ ، بۆیه‌ ئه‌گه‌ر تۆش بڵاوت كرده‌وه‌ ئـامـاژه‌ به‌سه‌رچـاوه‌ و نـاوی نوسه‌ره‌كه‌ بكه‌ .