1

بابه‌ت: ئینریكی و میسی باشترینی خولی پله‌یه‌كی ئیسپانیـایه‌ .

ئینریكی و میسی باشترینی خولی پله‌یه‌كی ئیسپانیـایه‌ .

ئا/ سانی ناصیح
دوای ته‌واو بوونی یارییه‌كـانی خولی پله‌یه‌كی ئیسپانیـا كه‌ یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ نازنـاوه‌كه‌ی به‌ده‌ست هێنـا ،  رۆژنـامه‌ی" ئاس"ـی  ئیسپـانی راپرسیه‌كی ئه‌نجـام دا بۆ باشترینه‌كـانی خولی پله‌یه‌كی ئیسپانیـا له‌م راپرسیه‌ دا راهێنه‌ری یـانه‌ی به‌رشلۆنه‌ ئینریكی و یاریزانی یـانه‌ی به‌رشلۆنه‌ لیونل میسی توانیان پله‌ی یه‌كه‌م به‌ده‌ست بهێنن ، راهێنه‌ری به‌رشلۆنه‌ ئینریكی  به‌رێژه‌ی %40.97 ده‌نگی به‌ده‌ست هێنـا و پله‌ی دووه‌م به‌ر راهێنه‌ری یانه‌ی ئیشبیلیه‌ كه‌وت كه‌ به‌رێژه‌ی %17.61ـی ده‌نگه‌كـانی به‌ده‌ست هێنـا ، پله‌ی سێیه‌میش راهێنه‌ری ریال مه‌درید ئه‌نشلۆتی به‌ده‌ستی هێنـا به‌رێژه‌ی % 17.6بوو.
ده‌رباره‌ی باشترین یاریزان له‌ راپرسیه‌كه‌ دا ، یاریزانی یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ لیونل میسی توانی پله‌ی یه‌كه‌م به‌ده‌ست بهێنێت به‌رێژه‌ی %55.87د ه‌نگه‌كـانی به‌ده‌ست هێنـا ، له‌ پله‌ی دووه‌میش یاریزان و گۆڵكـاری  یانه‌ی ریال مه‌درید كریستانۆ رۆنـاڵدۆ یه‌ به‌رێژه‌ی %35.37 ده‌نگه‌كانی به‌ده‌ست هێنـا ، پله‌ی سێیه‌میش هه‌ر بۆ یاریزانانی یانه‌ی ریال مه‌درید بوو ئه‌ویش یاریزان جامیس رۆدریگز بوو به‌رێژه‌ی %5.8 ده‌نگه‌كـانی به‌ده‌ست هێنـا .
http://smn21.com/up/uploads/jpg/29ab387aba.jpg

هه‌موو ئه‌و بابه‌ت و زانیـاریه‌ وه‌رزشیـانه‌ی كه‌ له‌ لایـان رۆژنـامه‌نوسی وه‌رزشی سـانی نـاصیح بڵاو ده‌كرێته‌وه‌ ، مـافی پارێزراوه‌ ، بۆیه‌ ئه‌گه‌ر تۆش بڵاوت كرده‌وه‌ ئـامـاژه‌ به‌سه‌رچـاوه‌ و نـاوی نوسه‌ره‌كه‌ بكه‌ .