1

بابه‌ت: به‌وێنه‌ ببینه‌: راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی لاوانی كوردستـان چی گوت

راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی لاوانی كوردستـان چی گوت ده‌رباره‌ی ئامـاده‌كـاری بۆ پاڵەوانیەتیی جامی نەرویج (نۆروای كەپ )
راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی لاوانی كوردستان به‌هۆی كه‌می داری یه‌كیتی تۆپی پێی كوردستان نه‌مـان توانی به‌شێوازێكی باش خۆمـان ئـامـاده‌بكه‌ین به‌ڵام متمـانه‌مـان به‌خۆمانه‌ كه‌وا ئه‌نجـامی دڵخۆش كـه‌ربه‌ده‌ست بهێنین .

راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی لاوانی كـوردستـان ئەرسەلان جەلال له‌لێدوانێكی تایبه‌ت دا بۆ ( ysm21) ده‌رباره‌ی خۆ ئامـاده‌كـردن بۆ پاڵەوانیەتیی جامی نەرویج ، ( نۆروای كەپ )گـوتی  به‌هۆی قه‌یرانی دارایی یه‌كێتی تۆپی پێ كـوردستـان نه‌مـان توانی به‌شێوازێكی باش خۆمـان ئـامـاده‌بكه‌ین به‌ڵام متمـانه‌مـان به‌خۆمانه‌ كه‌وا ئه‌نجـامی دڵخۆش كـه‌ربه‌ده‌ست بهێنین ، هه‌ر له‌درێژه‌ی قسه‌كـانی دا گووتی ئێمه‌ سـه‌ره‌تـا هه‌ڵبژارده‌كـه‌مـان كـرده‌ دوو گـرووپ یه‌كێك له‌ سلێمـانی مه‌شقی  ده‌كـرد و ئه‌وه‌ی دیكه‌ش له‌هه‌ولێر مه‌شقیـان ده‌كـرد ، به‌ڵام ئه‌م هه‌فتیه‌ مه‌شقه‌كـانمـان چڕتر كـردۆته‌وه‌ و هه‌موو به‌ یه‌ك تیپ له‌ هه‌ولێر مه‌شق ده‌كه‌ین به‌ شه‌و رۆژ هه‌رچه‌نده‌ مـانگی پیرۆزی ڕه‌مـه‌زان كـاری گه‌ری هه‌بووه‌ به‌ڵام ئێمه‌ كۆڵمـان نه‌ داوه‌ به‌ دره‌نگانی  عصر مه‌شق ده‌كه‌ین و شـه‌وانیش به‌رده‌وام ده‌بین له‌مه‌شق كـردن ، ئێمه‌ زۆر متمـانه‌مـان به‌خۆمانه‌ كه‌وا ئه‌نجـامی دڵخۆش كـه‌ربه‌ده‌ست بهێنین پاڵەوانیەتیی جامی نەرویج ، ( نۆروای كەپ ) .
ئه‌وه‌ی جێ ئامـاژه‌یه‌ ، هه‌ڵبژارده‌ی لاوانی كـوردستـان تا ئێستا دووی یاری دۆستانه‌ی  كـردووه‌ له‌ شـاری هه‌ولێر به‌رامبه‌ر یـانه‌ی برایه‌تی و یانه‌ی بروسك له‌ گه‌ڵ برایه‌تی به‌گۆڵێكی بێ وه‌ڵام شكستی هێنـا و به‌رامبه‌ر یـانه‌ی بروسك به‌ سێ گۆڵی بێ وه‌ڵام سـه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ست هێنـا .

ئا/ سـانی نـاصیح :
http://smn21.com/up/uploads/jpg/ace7345b6e.jpg
http://smn21.com/up/uploads/jpg/25d6fcefd2.jpg
http://smn21.com/up/uploads/jpg/7e14be8fb7.jpg
http://smn21.com/up/uploads/jpg/69975000ac.jpg

هه‌موو ئه‌و بابه‌ت و زانیـاریه‌ وه‌رزشیـانه‌ی كه‌ له‌ لایـان رۆژنـامه‌نوسی وه‌رزشی سـانی نـاصیح بڵاو ده‌كرێته‌وه‌ ، مـافی پارێزراوه‌ ، بۆیه‌ ئه‌گه‌ر تۆش بڵاوت كرده‌وه‌ ئـامـاژه‌ به‌سه‌رچـاوه‌ و نـاوی نوسه‌ره‌كه‌ بكه‌ .