بابه‌ت: له‌یه‌كه‌م لێدوانی دا هه‌ردی سیامه‌ند دوای رۆیشتنی له یـانه‌ی هه‌ولێر
له‌یه‌كه‌م لێدوانی دا هه‌ردی سیامه‌ند دوای رۆیشتنی له یـانه‌ی هه‌ولێر چی گوت ؟
دوای ئه‌وه‌ی یاریزان هه‌ردی سیـامهد یـانه‌ی هه‌ولێری جێهێشت رووی له‌یـانه‌ی زاخۆ كـرد ، له‌یه‌كه‌م لێدوانی دا بۆ " Ysm " باسی رۆیشتنی خۆی كـرد له یـانه‌ی هه‌ولێر .
هه‌ردی سیامه‌ند گوتی ( دوركهوتنهوهم له یـانه‌ی هه‌ولێر مـردنه ، یـانه‌ی زاخۆ 150 ملیۆن دیناری عێراقی بۆ دابین كـردم ، به یـانه‌ی هه‌ولێرم گوت ئێوه 50 ملیۆنم بده‌نێ له یانه‌كه‌م نـارۆم به‌ڵام گوتیـانهمن باری دارای بـاش نیه چاره‌نوسی یـانه دیار نیه ، ئه‌وه‌ی شی گوت من وه‌فای خۆم بۆ یـانه‌ی هه‌ولێر نواند ههرئهوهندم پێ ده‌كرێت چونكه باری ژیانم باش نیه له‌رووی دارایه‌وه ، بۆیه رووم له یانه‌ی زاخۆ كـرد تا ژیانی دووكچهكهم كه‌مێك خۆش بكه‌م ، چونكه كه‌س له‌ماڵی كه‌س نیه تابزانن ژیانی من چۆنه )
ئه‌وه‌ی جێی ئامـاژه ماوه‌یه‌كه كۆمه‌ڵێك یاریزانی عـرهب رێزی یانه‌ی هه‌ولێریان جێهێشت و رۆیشتنی یاریزانه كوردهكـانیش ده‌ستی پێكردووه بۆ یانه‌كـانی دیكه وه‌ك ( كۆسره‌ت بایز و هه‌ردی سیـامهند ) چوون بۆ یـانه‌ی زاخۆ بۆ یه‌ك وه‌رز ، به‌پێ ئهوزانیـارانهی كه ده‌ستمـان كـهوتووه یاریزانی دیكه‌ش كه كوردن پێشبینی ده‌كرێت یانه‌ی هه‌ولێر به‌جێبهێلن .
ئا/سانی ناصیح :
وێنه‌كـان وه‌رگیراون له یـانه‌ی زاخۆ وه .