1

بابه‌ت: شانازی به‌وه‌رزی رابردوو ده‌كه‌ین و هه‌وڵی دووباره‌ كـردنه‌وه‌ی ده‌ده‌

سه‌رۆكی یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ ، شانازی به‌وه‌رزی رابردوو ده‌كه‌ین و هه‌وڵی دووباره‌ كـردنه‌وه‌ی ده‌ده‌ین .

ئا/سانی ناصیح
سه‌رۆكی یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ی ئیسپانی " جوسيب ماريا بارتوميو " له‌ چاو پێكه‌وتنێكی له‌گه‌ڵ كه‌نـاڵی "RAC1" باسی له‌ بارودۆخی  یـانه‌ی به‌رشلۆنه‌ی كرد .

به‌شێك له‌ووته‌كـانی به‌م شێوه‌یه‌ بوو :
سه‌رۆكی یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ی ئیسپانی " جوسيب ماريا بارتوميو " گوتی وه‌رزی رابردوو وه‌رزێكی نایاب بو توانیامـان چه‌ندین ده‌سكه‌وتی به‌نرخ به‌ده‌ست بهێنین ، هه‌رچه‌ند سه‌ره‌تایه‌كی باش ده‌ستمـان پێ نه‌كـرد به‌ڵام له‌كۆتایی دا توانیمـان تۆڵه‌بكه‌ینه‌وه‌ و چه‌ندین نازنـاوی ئه‌وروپیمـان به‌ده‌ست هێنـا جێ شانازیه‌ بۆ ئێمه‌ ئه‌گه‌ر له‌م وه‌رزه‌ش دووباره‌ی بكه‌ینه‌وه‌ هه‌موو هه‌ولێكمـان ده‌خه‌ینه‌گه‌ڕ بۆ ئه‌وه‌ی وه‌رزی رابردوو دووباره‌ بكه‌ینه‌وه‌ .

پێشكه‌ش كـار : هیچ كۆمپانیایه‌ك هه‌یه‌ پاڵپشتیتان  بكات بۆ سپۆنسه‌ری یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ ؟
جوسيب ماريا بارتوميو : به‌ڵێ چه‌ندین كۆمپانیا هه‌یه‌ بۆ سپۆنسه‌ری یانه‌كه‌مـان یه‌كێك له‌مـانه‌ هێلی ئاسمـانی قه‌ته‌ریه‌ ، دوو كۆمپانیای دیكه‌ له‌كێبڕكێ دان بۆ سپۆنسه‌ری درێسی مه‌شقی یانه‌كه‌مـان .

پێشكه‌ش كـار : ئه‌ی مه‌سه‌له‌ی یاریزان  نیمـار ، ئایه‌  گرێبه‌سته‌كه‌ی نوێ ده‌كه‌نه‌وه‌ ؟!
جوسيب ماريا بارتوميو : یاریزان نیمـار یاریزانێكی نایابه‌ ، له‌سه‌ره‌تا دا كاتێك گرێبه‌ستمـان له‌گه‌ڵ واژووكرد چه‌ندین كێشه‌مان بۆ دروست بوو له‌ داد گای ئیسپانیـا ، ئێمه‌ش به‌هو شێوه‌یه‌ك پاڵپشتی یاریزان نیمـار ده‌كه‌ین ، ده‌رباره‌ی گرێبه‌ستی نوێ كردنه‌وه‌ی یاریزانی ناوبراو ئێمه‌ له‌گه‌ڵ باوكی نیمـار قسه‌ ده‌كه‌ین و هه‌وڵی نوێ كردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی ده‌ده‌ین چونكه‌ یاریزانێكی وه‌ك نیمـار بۆ یـانه‌ی به‌رشلۆنه‌ زۆر پێویسته‌ .

http://smn21.com/up/uploads/jpg/be20fc69a6.jpg

هه‌موو ئه‌و بابه‌ت و زانیـاریه‌ وه‌رزشیـانه‌ی كه‌ له‌ لایـان رۆژنـامه‌نوسی وه‌رزشی سـانی نـاصیح بڵاو ده‌كرێته‌وه‌ ، مـافی پارێزراوه‌ ، بۆیه‌ ئه‌گه‌ر تۆش بڵاوت كرده‌وه‌ ئـامـاژه‌ به‌سه‌رچـاوه‌ و نـاوی نوسه‌ره‌كه‌ بكه‌ .

2

وه‌ڵام: شانازی به‌وه‌رزی رابردوو ده‌كه‌ین و هه‌وڵی دووباره‌ كـردنه‌وه‌ی ده‌ده‌

ده‌سته‌كانت خۆش