1

بابه‌ت: ئالان بکەین بە دروشمی وەرزش

ئالان بكەین بە دروشمی وەرزش
زاگرۆس نانەكەلی
بەسەر ئەو قسە سواو  و كۆنانە داناچمەوە كە دەڵێن كارەساتێكی جەرگ بڕ و ویژدانی مرۆڤایەتی هەژاند   و وابوو واچوو ...تاد،ئەوەی من دەیڵێم  جیاوازی و هەڵوێست وبێ ئاگای لەنێوان ئەستێرەكانی وەرزش و شۆڤینییەكان و  وڵاتانی دراوسێ و عەرەبی و بێ ئاگای و نەزانینی وەرزشوانان ومیدیاكارانی وەرزشی ئێمەیە.
لەوانەیە بڵێن ئالانی پەپولە چ پەیوەندی و وەرزش و میدیای وەرزشی كوردی هەیە،من نازانم تا ئێستا تاكی كورد چۆن بیر لە ئینتمای نەتەوایەتی ودلسۆزی بۆ خاك و گەلەكەی دەكاتەوە،نازانم چۆن كارەساتێك بەسەر ئەو گەلە دێت و ئێمەش وەكو میدیاكارانی وەرزشی بتوانین هەست ونەستی جیهان بۆ خۆمان كێش بكەین،نازانم تاكەی ئێمە بیرنەكەینەوە وەكو دەزگاكانی وەرزش ومیدیای وەرزشی كوردی نامە ومەسج بۆ سەرجەم یەكێتیە وەرزشییەكانی جیهان رەوانە بكەین و هەروەها میدیاكارانی وەرزشی نامەیەك بۆ یەكێتی وكۆمەڵە رۆژنامەنووسەكانی وەرزشی جیهان رەوانە بكەن و هەر چ نەبێت نیگەرانی خۆیان پێ بڵێن و بزانن ئەوان راو بۆچوونیان چییە.
بۆ ئێمەش دونیا وێران نەكەین بە پەیامی ئاشتی خۆمان دژی داگیركەران و دیكتاتۆرەكانی جیهان،بۆ ئێمەش نەڵێین قبوڵ ناكەین گەلەكەمان تاكەی ببێتە قوربانی دەستی شۆڤینییەكان ودیكتاتۆرەكان و ململانێ سیاسسیەكانی رۆژهەڵاتی ناوەراست وجیهان، بۆ نابێت وەرزشوانان و میدیاكارانی وەرزشی كوردی قسە ودیدی خۆیان هەبێت لەهاوكێشە وكارەسات و ئەو ستەم وناحەقیانەی بەرانبەر گەلەكەمان دەكرێت،ئەی نازانن فەرامۆش كردنی وەرزشوانان و میدیاكارانی وەرزشی وگەنج و لاوی ئەم وڵاتە دەبێـتە دووبارەی بوونەوە و جەرگ سووتانی (ئالان) ێكی تر!!!.
بەو كارەساتە دڵتەزێنە وڵاتانی داروسێ و عەرەبی و زۆربەی كیشوەری ئاسیا،گوێ بیست نەبووم فرمێسێكی تیمساح برێژن وهاوخەمی خۆیان دەربڕن،كەچی ئەستیرەكانی پورتوگال وئیتالیا و وڵاتانی ئەوروپا و كریستیانۆ رۆنالدۆ لەمەشق وراهێنان ویارییە دۆستانەكانیان خولەكێك وەستان بۆ گیانی پاكی (ئالان) ی پەپولە و هاوڕێكانی،ئێوە پێم ناڵێن ئەوە مانای چییە؟،خۆشەویستیم بۆ هەموو گەلانی جیهان ،بۆیە با وەرزشوانان ومیدیاكارانی وەرزشی كوردی لەرێگەی وەرزشەوە پەیامی هاوخەمی وئاشتی بۆ هەموو گەلانی جیهان بنێرین و پێیان رابگەیەنین كە ئێمە دەمانەوێت بژین و چیتر نەكرێنە قوربانی كێشەكان،بۆیە پێویستە كێشە و كارەسەتەكانی هاوشێوەی ئایلان بكەین بە دروشمی پەیامی وەرزشی و ئاشتی و ناساندنی دۆزەكەمان بە گەلانی جیهان و  رەتكردنەوەی ناعەدالەتی و قڕكردن ،بۆیە پێویستە وەرزشوانان ومیدیاكارانی وەرزشی لەو قاڵب وقاوغە كلاسیكە بێنە دەرەوە و لەرێگای وەرزش گەلەكەیان بەجیهان بناسێنن

http://smn21.com/up/uploads/jpg/5589e8a364.jpg

هه‌موو ئه‌و بابه‌ت و زانیـاریه‌ وه‌رزشیـانه‌ی كه‌ له‌ لایـان رۆژنـامه‌نوسی وه‌رزشی سـانی نـاصیح بڵاو ده‌كرێته‌وه‌ ، مـافی پارێزراوه‌ ، بۆیه‌ ئه‌گه‌ر تۆش بڵاوت كرده‌وه‌ ئـامـاژه‌ به‌سه‌رچـاوه‌ و نـاوی نوسه‌ره‌كه‌ بكه‌ .

2

وه‌ڵام: ئالان بکەین بە دروشمی وەرزش

ده‌سته‌كانت خۆش هه‌ندێك شت ئه‌وه‌نده‌ ناهێنیت به‌سه‌ری دا بچینه‌وه‌ وه‌كو ئه‌ومناله‌ 1000ره‌ها هه‌زار مندالی ئه‌وها رۆژانه‌ ده‌مرن و ده‌كوژرێن كه‌س باسیش ناكاتن