1

بابه‌ت: < ڕۆژى جیهانیى ئاشتى کەى و چۆن دروستبووە >

ڕۆژى جیهانیى ئاشتى کەى و چۆن دروستبووە

http://smn21.com/up/uploads/png/0e8e74b261.png

ئەمڕۆ ٢١ى ئەیلولى ٢٠١٥ بە بۆنەى ڕۆژى جیهانى ئاشتییەوە لە بارەگاى ڕێکخراوى نەتەوە یەکگرتووەکان لە نیویۆرک زەنگى ئاشتى لێدرا.

بەپێى سەرچاوەکانى هەواڵ زەنگى ئاشتى لەو دراوە کانزایانە دروستکراوە، کە منداڵان لە سەرتاسەرى جیهانەوە کۆیانکردووەتەوە بۆ ئەوەى ڕاى گشتى لە زیانەکان و تێچووەکانى جەنگ ئاگادار بکەنەوە. زەنگەکەش لە ژاپۆن دروستکراوە و وەک دیارى بۆ ئاشتیى جیهانى پێشکەشى نەتەوە یەکگرتووەکان کراوە.

لە تابلۆیەکدا لە تەنیشت زەنگەکەدا نووسراوە "بژى ئاشتیى هەمیشەیى بۆ جیهان".

لە ڕۆژژمێرى نەتەوە یەکگرتووەکاندا ڕۆژى ٢١ى ئەیلول وەک ڕۆژى جیهانیى ئاشتى تۆمارکراوە.

لە ساڵى ١٩٨١دا هەر دوو وڵاتى بەریتانیا وکۆستاریکا پرۆژە پێشنیازێکیان پێشکەشى ئەنجوومەنى گشتیى نەتەوە یەکگرتووەکان کرد تاوەکو ڕۆژێکى تایبەت بۆ ئاشتى دیارى بکرێت. ئامانج لەو پرۆژە پێشنیازکراوە "ڕێزگرتن و هاندانى بیرۆکە ئاشتیخوازانەکان" بوو.

دوابەدواى ئەو پێشنیازە یەکەمجار لە ساڵى ١٩٨٢ ڕێکخراوى نەتەوە یەکگرتوەکان بڕیاریدا ڕۆژى ٢١ى ئەیلول وەک ڕۆژى جیهانیى ئاشتى دیارى بکات لە پێناو نەهێشتنى جەنگ و توندوتیژى لەسەرتاسەرى جیهاندا.

لەو ساڵەوە لە هەموو ڕۆژەکانى ٢١ى ئەیلولدا لە نەتەوە یەکگرتووەکان لە شارى نیویۆرک زەنگى ئاشتى لێدەدرێت و لە زۆربەى وڵاتانى جیهاندا بە دروشمى "هەموو مرۆڤەکان مافى ئەوەیان هەیە ژیانى ئاشتییانە بەسەر ببەن" جەژنى ڕۆژى جیهانى ئاشتى بەڕێوە دەچێت.

ڕێکخراوى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ڕۆژى جیهانى ئاشتى لەمساڵدا دروشمى "بەشدارى لە پێناو ئاشتى، کەرامەتى مرۆیى بۆ هەموان" هەڵبژاردووە.

لۆگۆى کۆترى ئاشتى لەلایەن ڕێکخراوێکى قازانج نەویستى کەنەدییەوە دروستکراوە. هەموو ساڵێکیش داوا لە ئاشتیخوازان دەکرێت بۆ ڕێزگرتن لە ڕۆژى جیهانیى ئاشتى جلوبەرگ بە لۆگۆى کۆترى ئاشتى لەبەر بکەن.

بان کى مۆن سکرتێرى گشتیى ڕێکخراوى نەتەوە یەکگرتووەکان بە بۆنەى ڕۆژى جیهانیى ئاشتییەوە ڕایگەیاندووە "داوا لە هەموو ئەو حکومەت و لایەنانە دەکەم، کە لە جەنگ و ناکۆکی دان چەکەکانیان دابنێنن و ئاگربەستێکى جیهانى بۆ ماوەى ٢٤ کاتژمێر بە بۆنەى ڕۆژى جیهانى ئاشتییەوە ڕابگەیەنن".

بان کی مۆن ئاماژەى بەوەشکردووە، ئاشتیى جیهانى بە بێ پشتیوانى و هاوکاریى حکومەتەکان، کۆمەڵگە مرۆییەکان، کەرتى تایبەت، ئەنجوومەن و ڕێکخراوە مەدەنییەکان نایەتە دى.

ر.م

2

وه‌ڵام: < ڕۆژى جیهانیى ئاشتى کەى و چۆن دروستبووە >

ده‌سته‌كانت خۆش سه‌ری فیتنه‌ أمریكایه‌ ئاشتی چ