بابهت: بهوێنه ،بۆ یەكەمجار لە كوردستان پاڵەوانیەتی فانتا ماستەرس بهرێوه چ
بۆ یەكەمجار لە كوردستان پاڵەوانیەتی فانتا ماستەرس بهرێوه چوو .
بۆ جاری یەكەم لە كوردستان و لە فاملی مۆڵی شاری هەولێر پاڵەوانیەتی فانتا ماستەر بە سستەمی كراوە بۆ زیاتر لە (1000) یاریزان كرایەوە.
رۆژانی جەژنی قوربان لە رێكەوتی 24و25و26/9/2015 بۆ ئارەزوومەندان ویاریزانانی یاری (فیفا 15- كۆنسوڵی پلەی ستەیشن 4) كرایەوە،كە رۆژانە پاڵاوتن بۆ (265) یاریزان دهكرا بە سستەمی یەك دۆڕاندن بۆ دەرەوە ئەنجام دەدرێت،لەكۆتایی پاڵەوانیەتییەكەش (7) یاریزان خەڵات دەكرێن بە (كۆنسوڵی پلەی ستەیشن 4) و یەكەمی پاڵەوانییەتییەكە سەفەر دەكات بۆ پاڵەوانیەتی كۆتایی لە وڵاتی ئیمارات، خەڵاتی فانتا ماسەتری ئیماڕاتیش بۆ دوو یاریزان دەبێت، دووەمی پاڵەوانیەتییەكە گەشتێك بۆ وڵاتی ئیتالیا دەبێت و پاڵەوانی پاڵەوانیەتییەكە ئۆتۆمبێلێكی ( دۆج) وەردەگرێت و گەشتێكی وڵاتی ئیتالیا دەكات.
جێگای ئاماژەپێكردنە پاڵەوانیەتی فانتا ماستەر براندێكە لە براندەكانی كۆمپانیای كۆكاكۆلا كە خۆی راستەوخۆ سەرپەرشتی ئەم پاڵەوانییەتییە دەكات،مەبەستیش لە كردنەوەی ئەم پاڵەوانیەتییە بۆ كۆكردنەوە و كات بەسەربردنی توێژی گەنجانە،كە ساڵانە لە رۆژهەڵاتی ناوەراست و وڵاتانی ئەوروپا وئەمریكا وئاسیا دەكرێتەوە،بەڵام ئەمە یەكەمجار لە كوردستان ولە شاری هەولێر بكرێتەوە.
زاگرۆس نانەكەلی
فۆتۆ سانی ناسیح