1

بابه‌ت: ده‌هۆڵی سـامبـا لێ دا ، تانگۆش وه‌ستـاوه‌ !

ده‌هۆڵی سـامبـا لێ دا ، تانگۆش وه‌ستـاوه‌ !

سـانی ناصیح
له‌ پاڵاوتنی یارییه‌كانی كیشوه‌ری ئه‌مه‌ریكـای بـاشور بۆ گه‌یشتن به‌ جـامی جیهـانی 2018ـی روسیـا ، به‌ره‌به‌یـانی ئه‌مـرۆ هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی به‌رازیل و ئه‌رژه‌نتین رو به‌رووی هه‌ڵبژارده‌كـانی فنزويلا و پارگوای بوونه‌وه‌ .

له‌ یـاری یه‌كه‌م دا هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ژه‌نتین روبه‌روی هه‌ڵبژارده‌ی پارگوای بۆوه‌ ئه‌رژه‌نتینیه‌كـان له‌ یاری یه‌كه‌م نه‌یان توانی سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنێن  بۆ یه‌ له‌م یارییه‌دا چاویان له‌ سێ خـاڵی یاری بوو به‌ڵام له‌م یارییه‌ش دا نه‌ی توانی سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنێت كاتێك هه‌ر دوو هه‌ڵبژارده‌ به‌بێ گۆڵ كۆتایان به‌ یـاری كردن هێنـا .

له‌ یاری دووه‌م دا هه‌ڵبژارده‌ی به‌رازیل روبه‌رووی هه‌ڵبژارده‌ی فنزیولا بۆوه‌ ، له‌ یاریی یه‌كه‌م هه‌ڵبژارده‌ی به‌رازیل نه‌ی توانی سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنێت بۆیه‌ له‌م یارییه‌دا چاویان له‌سێ خـاڵی یارییه‌كه‌ بوو بۆیه‌ هه‌ر له‌سه‌ره‌تای گێمی یه‌كه‌می یاری له‌ خوله‌كی 1 یاریزان ویلیان توانی گۆڵی یه‌كه‌م بۆ به‌رازیل تۆمـار بكـات هه‌مـان یاریزان له‌خوله‌كی 42 توانی گۆڵی دووه‌م بۆ سـامبـا تۆمـار بكـات ، گێمی یه‌كه‌می یارییه‌كه‌ به‌ئه‌نجـامی دوو گۆڵی بێ وه‌ڵام كۆتایی هات .

له‌گێمی دووه‌می یارییه‌كه‌ش دا له‌خوله‌كی 64 یاریزان     كريستيان سانتوس توانی ئه‌نجـامی یارییه‌كه‌ بۆ فنزیولا سوك بكـاته‌وه‌ ، به‌ڵام زۆری پێنه‌ چوو دوای 10 خوله‌ك له‌ تۆمـار كردنی ئه‌م گۆڵه‌ یاریزان ریكـاردۆ ئۆلی ڤێره‌ توانی گۆڵی سێیه‌م بۆ هه‌ڵبژارده‌ی به‌رازیل تۆمـار بكـات و یارییه‌كه‌ش به‌ئه‌نجـامی ( 3 _ 1 ) له‌به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ڵبژارده‌ی به‌رازیل كۆتایی هات و یه‌كه‌م سێ خـاڵی به‌ده‌ست هێنـا .

http://smn21.com/up/uploads/jpg/f45b99700a.jpg
http://smn21.com/up/uploads/jpg/c91e51c875.jpg

http://smn21.com/up/uploads/jpg/9398d06e0e.jpg
http://smn21.com/up/uploads/jpg/b7dd866d1c.jpg

هه‌موو ئه‌و بابه‌ت و زانیـاریه‌ وه‌رزشیـانه‌ی كه‌ له‌ لایـان رۆژنـامه‌نوسی وه‌رزشی سـانی نـاصیح بڵاو ده‌كرێته‌وه‌ ، مـافی پارێزراوه‌ ، بۆیه‌ ئه‌گه‌ر تۆش بڵاوت كرده‌وه‌ ئـامـاژه‌ به‌سه‌رچـاوه‌ و نـاوی نوسه‌ره‌كه‌ بكه‌ .