بابه‌ت: به‌وێنه ، هه‌ولێر له‌نێو یاریگای خۆی دووخـاڵی گرینگی له‌ده‌ست دا .
یانه‌ی هه‌ولێر له نێو یاریگـای خۆی نه‌ی توانی سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنێت كـاتێك به‌ئه‌نجـامی ( 1-1 ) به‌رامبه‌ر بوو له گه‌ڵ یـانه‌ی صنـاعه .
له‌جـه‌وله‌ی شه‌شه‌می خولی نـایابی فۆكسی یانه‌كـانی عێراق له گروپی دووه‌م یـانه‌ی هه‌ولێر له‌نێو یاریگـای خۆی روبه‌روی یانه‌ی صنـاعه بۆوه .
له‌گێمی یه‌كه‌می یارییه‌كه هه‌ردوو یانه به‌بێ گۆڵ یاریگـایان جێ هێشت ، له‌گێمی دووه‌می یارییه‌كه‌شدا فشاری یانه‌ی هه‌ولێر بۆ تیپی به‌رامبه‌ر زیادی كرد تا ئه‌وكاته‌ی یاریزان محمد خالد جفال له‌خوله‌كی 70 گۆڵی یه‌كه‌می بۆ یانه‌ی هه‌ولێر تۆمـار كرد ، به‌ڵام زۆری پێ نه چوو یاریزان ابراهيم ياسين له‌خوله‌كی 87 توانی گۆڵی به‌رامبه‌ر بۆ یانه‌ی صناعه تۆمـار بكـات و یارییه‌كه‌ش به‌ئه‌نجـامی ( 1-1 )كۆتایی هات .
رێزبه‌ندی( 5 )یانه‌ی گروپی دووه‌م به‌م شێیه‌وه دوای ته‌واو بوونی یارییه‌كـانی جه‌وله‌ی شه‌شه‌م :
1- یـانه‌ی مینـاء ( 13 )خــاڵ
2- یـانه‌ی قوه‌جه‌ویه ( 12 )خــاڵ
3- یـانه‌ی نه‌جه‌ف ( 10 )خـاڵ
4- یـانه‌ی هه‌ولێر ( 9 )خـاڵ
5-یـانه‌ی حدود ( 8 )خـاڵ
ئـا/ سـانی نـاصیح .
چه‌ند دیمه‌نێكی وێنه‌یی یارییه‌كه‌ی نێوان ( هه‌ولێر و صناعه ) فۆتۆ / سانی ناصیح