1

بابه‌ت: سبه‌ی پاڵه‌وانی خولی فوتسـاڵی نایابی كوردستـان به‌دیار ده‌كه‌وێت

سبه‌ی پاڵه‌وانی خولی فوتسـاڵی نایابی كوردستـان به‌دیار ده‌كه‌وێت

YSMسانی ناصیح : سبه‌ی هه‌ینی كۆتایی دێت به‌ یارییه‌كـانی خولی فوتسـاڵی نایابی كوردستـان له‌ سـه‌ر ئـاستی كچـان بۆ وەرزی 2014-2015  لە هۆڵی فڕەنسۆ هەریری لە نێوان هەردوو یانەی زێرەڤانی و ئافرۆدێت .

سبه‌ی كاتژمێر 3:00ی دوای عه‌صر له‌هۆڵی فڕەنسۆ هەریری لە یاری كۆتایی خولی فوتساڵی نایابی كوردستـان  هه‌ردوو یانه‌ی كچانی زێرەڤانی و ئافرۆدێت روبه‌رووی یه‌كتری ده‌بنه‌وه‌ .

زێرەڤانی پاڵەوانی دوو وەرزی رابردووی خولەكەیە، لە بەرامبەردا ئافرۆدێت یەكەمجارە دەگاتە یاریی كۆتایی.

http://smn21.com/up/uploads/jpg/8dfc5fe603.jpg
http://smn21.com/up/uploads/jpg/6e85a520c1.jpg

هه‌موو ئه‌و بابه‌ت و زانیـاریه‌ وه‌رزشیـانه‌ی كه‌ له‌ لایـان رۆژنـامه‌نوسی وه‌رزشی سـانی نـاصیح بڵاو ده‌كرێته‌وه‌ ، مـافی پارێزراوه‌ ، بۆیه‌ ئه‌گه‌ر تۆش بڵاوت كرده‌وه‌ ئـامـاژه‌ به‌سه‌رچـاوه‌ و نـاوی نوسه‌ره‌كه‌ بكه‌ .