1

بابه‌ت: گۆڵكاری خولی فتساڵی كوردستان ، شه‌یسته‌ی نازناوه‌كه‌بووین .

گۆڵكاری خولی فوتسـاڵی نایابی یانه‌كـانی كوردستـان ئێمه‌ شایسته‌ی ئه‌وه‌ بووین كه‌ ببینه‌ پاڵه‌وان .

سـانی نـاصیح :
ئێواره‌ی ئه‌مـرۆ له‌ هۆڵی یانه‌ی هه‌ولێر یاری كۆتایی خولی فوتستاڵی نایابی  یانه‌ كـانی كوردستان كۆتایی هات ، یانه‌ی زێراڤانی توانی بۆ سێیه‌م سـاڵ یه‌ك له‌ دوای یه‌ك ببێته‌ پاڵه‌وان دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مـرۆ توانیان  له‌ كچانی ئافرۆدێت ببه‌نه‌وه‌ به‌ئه‌نجـامی ( 8 : 6 ) ، دوای ته‌واو بونی یارییه‌كه‌ش گۆڵكاری خولی فوتسـاڵی نایابی كوردستـان سيبل شكر كه‌ له‌ یانه‌ی زێره‌ڤانی بوو به‌ كۆكردنه‌وه‌ی 33 گۆڵ ، له‌ لێدوانێكی تایبه‌تی دا بۆ ( YSM ) گوتی ،  پیرۆزبایی له‌گه‌شت یاریزانه‌كـانمـان ده‌كه‌ین  ئێمه‌ توانیمـان یارییه‌كی باش بكه‌ین و شـایسته‌ی نازنـاوه‌كه‌ بوون ، ده‌رباره‌ی خولی ئه‌مسـاڵی نایابی فوتسـاڵی كوردستـان گوتی به‌هۆی ئه‌م قه‌یرانه‌ی كه‌ كوردستانی گرتۆته‌وه‌ زۆر باش و سه‌ركه‌وتوو بوو خوله‌كه‌ . له‌ كۆتایی شدا گوتی دوباره‌ ئه‌م نـازنـاوه‌  له‌گشت یارزانـان و فه‌رمـانده‌ی زێره‌ڤـانی پیرۆز بێت .
http://smn21.com/up/uploads/jpg/6c3b53317c.jpg
http://smn21.com/up/uploads/jpg/38f1da9f06.jpg

هه‌موو ئه‌و بابه‌ت و زانیـاریه‌ وه‌رزشیـانه‌ی كه‌ له‌ لایـان رۆژنـامه‌نوسی وه‌رزشی سـانی نـاصیح بڵاو ده‌كرێته‌وه‌ ، مـافی پارێزراوه‌ ، بۆیه‌ ئه‌گه‌ر تۆش بڵاوت كرده‌وه‌ ئـامـاژه‌ به‌سه‌رچـاوه‌ و نـاوی نوسه‌ره‌كه‌ بكه‌ .