بابه‌ت: كومه ليك مه ته لى كوردى به ماناكا نييه وه
[size=16]هێرڤهدار و هێرڤهدار یێ دناڤدا سه‌یێ هار..؟ (جوهنی)
پ2/كه‌ری مردوو باری زیندوو..؟ (لانك و منداڵ)
پ3/هه‌شت هه‌نگاوه ناوی داره چواری چاوه پشتی پیاوه..؟ (جووتكردن به‌گا)
پ4/به به‌رخی سپیه، به شه‌كی سووره، به مه‌ڕی ڕه‌شه..؟ (ترێ تا پێده‌گات)
پ5/ ڕه‌گی هه‌یه دارنییه زۆر سپییه به‌فر نییه؟ (ددان)
پ6/ تاج له‌سه‌ره پاشا نییه كاتمان پێ ده‌ڵێ سه‌عات نییه..؟ (كه‌ڵه‌شێر)
پ7/قازانجهكا ئیپر خا بده‌ست من كه‌ت من دول دول كر كهتهك ژێ نه‌كه‌ت..؟ (هنار)
پ8/بشمری لێت نابیته‌وه..؟ (ناوه)
پ9/به‌ئه‌مری خودا به ئه‌قلی به‌نده بنچكه له‌سه‌ر بنچكه به‌نده..؟ (هه‌وجاڕ و گاجووت)
پ10/ده‌رێی گۆشته ناوی مووه ده‌خوورێ....؟ (كه‌پوو=لووت)
پ11/قه‌سرا سپییه یا بێ ده‌رییه..؟ (هێلك)
پ12/سه‌ری تاش و بنی تاش مام ئۆمه‌ری كلك جاش...؟ (مراك)
پ13/خاڵی منی ئه‌سكه‌نده‌ر حه‌فت كراسی واله‌به‌ر...؟ (هه‌نار)
پ14/زگی پڕه بێ سێبه‌ره...؟ (چاڵی گه‌نم)
پ15/شه‌ش په‌ڕوو دووچاوه دوژمنی ڕۆَژ و هه‌تاوه (ماسی)
پ16/شتێكم هه‌یه له‌م شتانه وا له بوخچه‌ی سوڵتانه خوا نه‌بێت كه‌س نایزانێ...؟ (منداڵ له زكی دایكی)
پ17/خاڵێ منی ب لنگهكێ دچیته شه‌ڕی گونده‌كێ...؟ (ته‌ور)
پ18/پیرهمامی له ته‌لانی، تیران داوێ بێ كه‌وانی..؟ (سیخوڕ)
پ19/پێستی له‌ناوه گۆشتی له ده‌ره..؟(سیقهدۆره)
پ20/یه‌ك سه‌ری هه‌یه و هه‌زار پێ..؟ (گێسك)
پ21/قورئانا ل بن دنێ، دهێته سهردنێ، دهێته خارنێ، ناهێته خاندنێ..؟ (كڤاركه)
پ22/گوێی هه‌یه و نابیستێ..؟ (جه‌ڕه‌ی ئاو)
پ23/ خوشكی پلكته پلكت نییه ..؟ (دایك)
پ24/تا لێ ی زیاد بێت كه‌م ده‌بێت..؟ (ته‌مه‌ن)
پ25/ سێ له(هه‌فته) یه‌ك له(مانگ)هیچ نییه له (ساڵ)..؟ (نوقته-خاڵ)
پ/26/ هه‌موو شتێك ده‌خواته‌وه ئاو نه‌بێ ئاو بخواته‌وه ده‌مرێ ..؟ (ئاگر)
پ/27/مه‌ڕی ده‌رده‌كه‌م حه‌وشی ده‌دۆشم ..؟ (هه‌نگوین)
پ/28/مامهكم هه‌یه له ده‌شتێ كه‌چه سێرهكی له‌پشتێ ..؟ (كیسه‌ڵ)
پ/29/ مه‌یلێكم هه‌یه له ناو مه‌یلان حه‌وت پیته ئه‌گه‌ر بیزانی هه‌ڵم. ده‌ستێنی له به‌یان خودام لێناكات نیگه‌ران ..؟ (كه‌ڵه‌شێر)
پ/30/ خالێ من یێ تێت ل ده‌شتێ حهلانهكی ل پشتێ....؟ (كیسه‌ڵ)
پ/31/دوژمنه لۆ ئاگری به ته‌ن داری هه‌ڵده‌گری بهردهكیش ڕاناگری...؟ (ده‌ریا)
پ/32/بۆره وه‌ك ماری بۆقه پێت نارێم..؟ (بۆق)
پ/33/ بێ قاچ و باڵه كهدهمرێ گۆشتی حه‌ڵاڵه..؟ (ماسی )
پ/34/تاقه سوارێ دای له دیوارێ بوو بهههزارێ..؟ (هه‌نار)
پ/35/دووانزه پاشا و سێ پاسه‌وان..؟ (كاتژمێر)
پ/36/بلورمه له ئێسكان چه‌رمه..؟ (كیسه‌ڵ)
پ/37/سواری كه‌س نه‌به‌زاندی لانكی كه‌س ڕانهههژاندی..؟ (گۆڕ)
پ/38/سه‌ری لۆ تو و بنی لۆ كه‌رێ..؟ (ده‌غڵ)
پ/39/مامه‌كه‌م هه‌یه هێری هێری، گردهك نه‌بێ هه‌مووی دهكێری..؟ (چاو)
پ/40/ههپلهمچه ههپلهمچه هه‌زار مێردهكات ههركچه..؟ (پاره)
پ/41/سه‌گی ڕه‌ش نانی له‌سه‌گی سپی ده‌ستێنێ..؟ (سێڵ و فه‌رشه)
پ/42- په‌نجه‌ت له‌چاوی ڕابكه‌ی ده‌وی ده‌كاته‌وه..؟ (مقه‌س)
پ/43-به‌رخی دڕی ده‌سته كۆڵه‌ی سارد و سڕی..؟ (زستان)
پ/44- سهربانێكهو بن بانێكه چوار مه‌ڕ و شوانێكه..؟ (ده‌ست و په‌نجه)
پ/45- سی لۆرییه كا چییه..؟ (30 لۆری كا)
پ/46- كهڵهوهژی گیانكێشانی، دۆست ودوژمنی نازانی..؟ (تفه‌نگ)
پ/47- كێ به‌یه‌ك چاو سه‌یری دۆست و دوژمنه‌كانی ده‌كات...؟ (ئه‌و كه‌سه‌ی چاوێكی كوێر بێت)
پ/48- دارم له داری چه‌رم له داری مله دابڕاو تۆ بێیه دیاری..؟ (مه‌شكه)
پ49/كاسه شكاوه وا به هه‌واوه، به فه‌رمانی خوا ڕاوه‌ستاوه..؟ (گوێی مرۆڤ)
پ50/هه‌شت لاقی دووسه‌ره به پێنج پیت ناوی به‌ره..؟ (قڕژاڵ)
پ51/-به هاوین و به زستان لێی ده‌ده‌ن به كۆڵه مستان..؟ (هه‌ویر)
پ52/ هه‌موومان ده‌یبینین ته‌نها خوای گه‌وره نایبینی..؟ (خه‌ون)
پ53/- ئایا ئافره‌تێكی نه‌زۆك كچه‌كه‌ی منداڵی ده‌بێ...؟ (ئافره‌تی نه‌زۆك منداڵی نییه هه‌ر خۆی)
پ54/ ده‌فڕێ باڵی نییه، ده‌گریێ چاوی نییه، ده‌ناڵێ زمانی نییه..؟ (هه‌ور)
پ55/سوره باوێ چوونه ڕاوێ كه‌وتنه داوێ..؟ (ته‌ڵه‌ی مشك)
پ56/ چاڵێكم هه‌ڵكه‌نی چل گه‌زی، فاتیمه خانی تێ به‌زی، سه‌ری پڕبوو له ده‌رزی؟(كه‌نگر)
پ57/ لێره هه‌تا شام، له ترێ و ته‌عام ماڵ به ماڵ خۆی حه‌رام..؟ (كچ)
پ58/هه‌را و هه‌را و قنگ له قوڕاو، كهپنهك له‌شان نوقڵه له‌ناو..؟ (چه‌ڵتووك)
پ59/-كه‌له‌خ له دارۆكێ، ناوه‌ند له چهرمۆكێ، تلیل له زریزۆكێ..؟ (ده‌ف)
پ60/سه‌رجلی بن جلی خوری ئه‌گه‌ر هه‌ڵی بێنی له پیرێژنه بۆری..؟ (كڵاش)
پ61/ده‌ڕوات پێی نییه جێی پێیشی دیاره..؟ (ته‌زره)
پ62/به سه‌ر سه‌وزم به له‌ش ڕه‌شم له‌ناو دڵدا سپی و گه‌شم بزانه له كام به‌شم..؟(باینجان)
پ63/-كه نخونی ده‌كه‌یه‌وه پڕه كه ڕووی له ئاسمان ده‌كه‌یت به‌تاڵه..؟ (كڵاو)
پ64/-دهلهزگ دووانن..؟ (په‌نجه‌و گوانی ئاژه‌ڵ)
پ65/-ماری تۆپیو له دوو كونه‌وه سه‌ر ده‌ردێنێ بهبهژنهوه..؟ (دۆخین و نیفۆ)
پ66/مزگه‌وتی گۆشته، میحرابی ئاوه، ڕوو له هه‌ر كوێ بكات قیبله‌ی ته‌واوه..؟ .(حه‌زره‌تی یونس و حوته‌كه)
پ67/-شتێكه هه‌ر له كاره شه‌و و ڕۆژ ده‌كا به ژماره له بازاڕ ده‌یكڕن به پاره..؟(كاتژمێر)
پ68/ -هێری هێری له بن ده‌ستی بێری..؟ (بزن)
پ69/-فڕنی فڕناوی شیشی تێڕاكه تهبیعاتت ده‌چێته ماستاوی..؟ (كه‌باب)
پ70/قه‌ڕاسه پسا خوێن ڕژا..؟ (شووتی)
پ71/-ڕه‌شه وه‌ك دێوی، خواردنی له كێوی..؟ (سۆبه‌ی داری)
پ72/-شه‌لی قوولی بێ مووه، قڕقڕهی له دووه..؟ (بۆق )
پ73/چل ناڵ، چل بزمار، چلۆكهی سه‌دهه‌زار..؟ (پشته‌سه‌ر)
پ74/-تا لێی ده‌بڕی گه‌وره ده‌بی، تا تێی ده‌كه‌ی بچووك ده‌بی..؟ (چاڵ)
پ75/-ههلۆتر و مهلۆتری سینگ سپی گاكۆترێ له هه‌موو زه‌ویان ده‌گۆترێ..؟ (داس)
پ76/ته‌ماشای ده‌كه‌ی كفره ده‌ستی لێده‌ده‌ی كفره...؟ (دار كفر)
پ77/ كونه گا ده‌له‌ری نۆمهت ڕوح له به‌ر نییه ڕوح له به‌ر سواریه‌تی..؟(ناڵی گوێ درێژ)
پ78/ گوڵێك له باخان ده‌ركه‌وت ههرنهفهری سی به‌ركه‌وت..؟ (مانگی ڕه‌مه‌زان)
پ79/هه‌تا شان ومهتا شان جێگای هه‌ژار و پاشان ..؟ (لانك)
پ80/سپی یه مه‌لا نییه زه‌رده حاجی نییه سه‌وزه سه‌ید نییه..؟(گوڵی نێرگز)
پ81/ئاسنی سهرزهق له سه‌ر ته‌ختی ڕه‌ق به دارێكی ڕه‌ق ده‌كاتن له‌ق..؟ (ته‌شی)
پ82/فافۆنه كون كونه زۆر جاران له ده‌ست ژنه..؟ (پارژنی چایه)
پ83/به‌باب ده‌گاته‌وه یه‌ك، به داك ناگاته‌وه یه‌ك..؟ (لێوی مرۆڤ)
پ84/ شه‌و له بانێ گوێ هه‌مبانێ..؟ (باگوردان) .
پ85/ سندوقی سلێمانی له گۆڕه‌كی پانی..؟ (داره‌بازه)
پ86/ دوازده گندۆره‌ی ساڵ یه‌ك حه‌رامه و یازده‌ی حه‌لاڵ..؟ (مانگی ڕه‌مه‌زان)
پ87/له حوشتری بڵند تره له شه‌كری شیرینتره له كونجی ورد تره..؟ (دارتوو)
پ88/ ئه‌وه چییه هه‌ڵی ده‌گری و هه‌ڵت ده‌گرێ...؟ (پێڵاو)
پ89/ترش و مزر وه‌ك هه‌ناری باڵای به‌رزه وه‌ك چناری له لادێ دێنن بۆ شاری..؟(ڕێواس)
پ90/زه‌ردی زه‌ردان له بن به‌ردان وه‌ك و مه‌ردان..؟ (دووپشك)
پ91/كلكی مقهسه سه‌ری ماره زكی به‌رخه پشتی كاره ..؟ (په‌ڕه‌سێلكه)
پ92/سێ چیا ئه‌و به‌ره دێوی ڕه‌شی له سه‌ره..؟ (سێڵی نانكردن)
پ93/ده‌ستت له ناو ورگی یه‌تی ورگت به ورگی وهناوه..؟ (ته‌ندوور)
پ94/ زۆرت خۆشده‌وێ به‌ڵام نایدوێنی ئه‌گه‌ر بیدوێنی خهلًَك به شێتت ده‌زانن..؟(خۆت)
پ95/ئه‌و لای گڵه ئه‌و لای گڵه ناوه‌نده‌كه‌ی فێنكی دڵه ..؟ (كوپه‌ی ئاو)
پ96/ منداڵێك له زگی داكی دێته‌وه ده‌رێ پشتی باوكی ده‌خورێنی ..؟ (شقارته)
پ97/ مه‌ڕی ماڵان له به‌ری داڵان نهدهفرۆشرێ نهدهدۆشرێ ..؟ (مێرووله)
پ98/ ئه‌و ڕووباره‌ی ئاوی تێدا نییه ده‌كه‌وێته كوێ...؟ (سه‌رنه‌خشه)
پ99/-له باخان سه‌وزه له بازاڕ ڕه‌شه له ماڵان سووره ..؟(ده‌رمان چا)
پ100/ئه‌ولای كه‌ڵه‌ك ئه‌و لای كه‌ڵه‌ك ناوندهكهی چه‌رخ وفه‌له‌ك ..؟ (زمان)
پ101 گلۆره بایه تێم هه‌ڵدایه قه‌ت نه‌بڕایه ..؟ (ڕێگا[/size]
سةرجاوة : خؤراسان