1

بابه‌ت: ئەگەر ھاتی تەنیا وەرە

ئەگەر ھاتی تەنیا وەرە
ئەو بارانە پەستم دەکا
کە ڕەشەبای لەگەڵدا بێ
پەست دەبم بەو گوڵە گەنمەی
لەگەڵ ژەنگا
پەنجەیان تێک ھەڵکێشابێ !

ئەی بارانی ساڵی نەھات :
ئەگەر ھاتی تەنیا وەرە!
بێ ڕەشەبا و بێ دەنگ وەرە.
ئەی گوڵە گەنمی زێڕ کەفتم :
ئەگەر ھاتی بێ ژەنگ وەرە
ھەر وەک لەناو دڵما تەنیای

سەرینەکەم بۆ دوو کەسە،
دوو کورسی تامەزرۆم ھەیە،

دوو پیاڵەشم ھەیە بۆ چای

پەشێو

http://smn21.com/up/uploads/jpg/dfeaa3bdef.jpg

2

وه‌ڵام: ئەگەر ھاتی تەنیا وەرە

[size=24]Dastakant Xosh Jwan Bu[/size]

دایە گەورەم
نەیدەزانی بڵێ خۆشم دەوێیت
بەڵام
دوای کۆچی باوەگەورەم
هەموو جارێک،
دوو پیاڵە چایی تێ دەکرد...!
http://smn21.com/up/uploads/jpg/4caf465af2.jpg