1

بابه‌ت: به‌رشلۆنه‌ جه‌ند جـار له‌ یاری كۆتایی جامی شا شكستی هێنـاوه‌ ؟

ئه‌مرۆ كاتژمێر 10:30  له‌ یاری كۆتایی جـامی شای ئیسپانیـا  له‌ سه‌ر یاریگـای فيسنتي كالديرون هه‌ردوو یـانه‌ی به‌رشلۆنه‌ و ديبورتيفوئه‌لافيس روبه‌رووی یه‌كتری ده‌بنه‌وه‌ ، یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ هه‌وڵده‌دات یه‌كه‌مین نـازنـاوی ئه‌مسـاڵ به‌ده‌ست بهێنێت له‌ سه‌ر ده‌ستی یـانه‌ی ديبورتيفوئه‌لافيس .

یـانه‌ی به‌رشلۆنه‌ زۆرترین جـاری بۆته‌ پاڵه‌وانی جـامی شـای ئیسپانیـا نـاسراو به‌ (كوبا ديل ری ) ، 28 جـار بۆته‌ پاڵه‌وان ، له‌ دوای ئه‌و یانه‌ی ئه‌تله‌تیك بیلباو دێت به‌ 23 جـار ، له‌ رێزبه‌ندی سێیه‌میش یانه‌ی ریال مه‌درید دێت به‌ 19 جـار .

یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ 38 جـار گه‌یشتۆته‌ یـاری كۆتـایی ، 10 جـار شكستی هێنـاوه‌ . 5 یان به‌رامبه‌ر ریال مه‌درید بووه‌ ، دواین شكستی یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ له‌ یاری كۆتایی سـاڵی 2014 بوو ، به‌رامبه‌ر یـانه‌ی ریال مه‌درید به‌ ئه‌نجـامی دووگۆڵ به‌رامبه‌ر گۆڵێك ریال مه‌درید براوه‌ بوو . 

ئا/سانى ناصيح

http://store6.up-00.com/2017-05/149588217479771.jpg

هه‌موو ئه‌و بابه‌ت و زانیـاریه‌ وه‌رزشیـانه‌ی كه‌ له‌ لایـان رۆژنـامه‌نوسی وه‌رزشی سـانی نـاصیح بڵاو ده‌كرێته‌وه‌ ، مـافی پارێزراوه‌ ، بۆیه‌ ئه‌گه‌ر تۆش بڵاوت كرده‌وه‌ ئـامـاژه‌ به‌سه‌رچـاوه‌ و نـاوی نوسه‌ره‌كه‌ بكه‌ .