1

بابه‌ت: ئه‌وگۆڵپارێزانه‌ی كه‌ كه‌مترین گۆڵیان لێكراوه‌

له‌خوله‌كـانی ئه‌وروپا ، ئه‌وگۆڵپارێزانه‌ی كه‌ كه‌مترین گۆڵیان لێكراوه‌ له‌خولی ناوه‌خۆ له‌گه‌ڵ یانه‌كانیان .
له‌ پێنج خوله‌ گه‌وره‌كه‌ی ئه‌وروپا ، ( ئینگڵته‌را ، ئیسپانیـا ، ئیتـاڵیـا ، ئه‌ڵمـانیـا ، فه‌ره‌نسـا ) ئه‌وگۆڵپارێزانه‌كه‌ كه‌مترین گۆڵیان لێ تۆمـار كـراوه‌ له‌ خولی نـاوه‌خۆی وڵاته‌كـانیـان بۆ وه‌رزی 2016 / 2017 .

‌خولی نایابی یانه‌كـانی ئینگڵته‌را .
گۆڵپارێزی یانه‌ی تۆتنهـام  هوجو لوريس كه‌مترین گۆڵی لێ تۆمـاركراوه‌ ، له‌ كۆی 38 یـاری خوله‌كه‌ ، له‌ 34 یـاری به‌ژداربووه‌ ، 3.005 خوله‌ك یـاری كردووه‌ ، 24 گۆڵی لێ تۆمـاركـراوه‌ ، هیچ كـارتی زه‌رد  و سۆڕی نه‌بوو ، به‌ڵام گۆڵپارێزی نـاو براو  نه‌ی توانی له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ی ببێته‌ پاڵه‌وانی خولی نایابی ئینگڵته‌را ، یانه‌ی تۆتنهـام ئه‌مسـاڵ كه‌مترین گۆڵی لێكرا كه‌ 26 گۆڵ بوو ، زۆرترین گۆڵی تۆمـاركرد كه‌ 86 گۆڵ بوو ، پله‌ی دووه‌می خولی ئینگڵته‌رای به‌ده‌ست هێنـا.
http://store6.up-00.com/2017-05/149623975576971.jpg

‌خولی پله‌یه‌كی یانه‌كانی ئیسپانیـا ( لالیگـا ).
گۆڵپارێزی یـانه‌ی ئه‌تله‌تیكۆمه‌درید جان ئۆبلاك ، كه‌مترین گۆڵی لێ تۆمـاركراوه‌ ، له‌ كۆی 38 یـاری خوله‌كه‌ ، له‌30 یـاری به‌ژداری كـردووه‌  2.651 خوله‌ك یاری كردووه‌ ، 21 گۆڵی لێ تۆمـاركراوه‌ ، یه‌ك كـارتی زه‌ردی هه‌بوو ، هیچ كـارتی سۆری نه‌ بوو ، به‌ڵام گۆڵپارێزی نـاو براو  نه‌ی توانی له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ی ببێته‌ پاڵه‌وانی خوله‌كه‌، یـانه‌ی ئه‌تله‌تیكۆمه‌درید  ئه‌مسـاڵ كه‌مترین گۆڵی لێكرا كه‌ 27 گۆڵ بوو ، پله‌ی سێیه‌می خوله‌كه‌ی به‌ده‌ست هێنـا .
http://store6.up-00.com/2017-05/149623975590072.jpg

خولی ئیتـاڵیـا ( سیریا A )
گۆڵپارێزی یانه‌ی یوڤانتوس بۆفۆن ، كه‌مترین گۆڵی لێ تۆمـاركراوه‌ ، له‌ كۆی 38 یـاری خوله‌كه‌ ، له‌30 یـاری به‌ژداری كـردووه‌  2.655 خوله‌ك یاری كردووه‌ ، 24 گۆڵی لێ تۆمـاركراوه‌ ، هیچ كـارتی زه‌رد  و سۆڕی نه‌بوو ، گۆڵپارێزی ناوبراو له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌شی توانی ببێته‌ پـاڵه‌وانی خوله‌كه‌ .
یانه‌ی یوڤانتوسی پاڵه‌وان ، ئه‌مسـاڵ كه‌مترین گۆڵی لێكرا كه‌ 27 گۆڵ بوو .
http://store6.up-00.com/2017-05/149624001663721.jpg

خولی پله‌یه‌كی ئه‌ڵمـانیـا ( بۆندس لیگـا )
گۆڵپارێزی یـانه‌ی بایرمیونخ ، مانويل نوير ، كه‌مترین گۆڵی لێ تۆمـاركراوه‌ ، له‌ كۆی 34 یاری خوله‌كه‌ ، له‌ 26 یاری به‌ژداری كردووه‌ ، 2.340 خوله‌ك یاری كردووه‌ ، 13 گۆڵی لێ تۆمـار كـراوه‌ ، هیچ كـارتی زه‌رد  و سۆڕی نه‌بوو ، گۆڵپارێزی ناوبراو له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌شی توانی ببێته‌ پـاڵه‌وانی خوله‌كه‌ ، یـانه‌ی بایرمیونخ ئه‌مسـاڵ كه‌مترین گۆڵی لێكرا كه‌ 22 گۆڵ بوو .
http://store6.up-00.com/2017-05/149623975598574.jpg


خولی فه‌ره‌نسـا ( لیگـا وه‌ن )
گۆڵپارێزی یانه‌ی پاریس سـانجیرمـان كيفن تراب كه‌مترین گۆڵی لێ تۆمـاركراوه‌ ، له‌ كۆی 38 یـاری خوله‌كه‌ ، له‌ 24 یاری به‌ژداری كـردووه‌ ، 2.124 خوله‌ك یاری كـردووه‌ ، 13 گۆڵی لێ تۆمـاركـراوه‌ ، هیچ كـارتی زه‌رد  و سۆڕی نه‌بوو ، به‌ڵام گۆڵپارێزی نـاو براو  نه‌ی توانی له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ی ببێته‌ پاڵه‌وانی خوله‌كه‌ . یانه‌ی پاریس سانجیرمـان ئه‌مسـاڵ كه‌مترین گۆڵی لێكرا كه‌ 27 گۆڵ بوو ، پله‌ی دووه‌می خوله‌كه‌ی به‌ده‌ست هێنـا.
http://store6.up-00.com/2017-05/149623975608725.jpg

ئا/سـانی نـاصیح .

هه‌موو ئه‌و بابه‌ت و زانیـاریه‌ وه‌رزشیـانه‌ی كه‌ له‌ لایـان رۆژنـامه‌نوسی وه‌رزشی سـانی نـاصیح بڵاو ده‌كرێته‌وه‌ ، مـافی پارێزراوه‌ ، بۆیه‌ ئه‌گه‌ر تۆش بڵاوت كرده‌وه‌ ئـامـاژه‌ به‌سه‌رچـاوه‌ و نـاوی نوسه‌ره‌كه‌ بكه‌ .