1

بابه‌ت: كریستانۆ رۆنـاڵدۆ خـاوه‌ن زۆرترین داهـاته‌.

له‌ سه‌ر ئاستی هه‌موو وه‌رزش وانانی جیهـان كریستانۆ رۆنـاڵدۆ خـاوه‌ن زۆرترین داهـاته‌.

پێگه‌ی گۆڤاری فوربس ـی ئه‌مه‌ریكی ناوی 100 وه‌رزش وانی ئاشكرا كردووه‌ كه‌ سـاڵانه‌ زۆرترین داهـاتیـان هه‌یه‌ ،  له‌ رێزبه‌ندی یه‌كه‌م یاریزانی پرتوگـالی ویانه‌ی ریال مه‌دریدی ئیسپانی ده‌بین درێت كه‌ كۆی داهـاته‌كه‌ی ده‌گـاته‌ 93 ملیون دۆلار .

ڕێزبه‌ندی 10 له‌و وه‌رزش وانـانه‌ی كه‌له‌نێوان  1 حزيران 2016 بۆ 1 حزيران 2017 زۆرترین داهـاتیـان هه‌بووه‌ ، به‌م شێوه‌یه‌ .
1    یاریزانی تۆپی پێ كریستانۆ رۆنـاڵدۆ ، كۆی گشتی داهـاته‌كه‌ی 93 ملیون دۆلار ، 58 ملیون دۆلاری له‌ موچه‌ی ده‌ست كه‌وتووه‌  ، له‌كاری راگه‌یاندن و ریكلام 35 ملیون دۆلاری ده‌ست كه‌وتووه‌ .
2-یاریزانی باسكه‌ی ئه‌مه‌ریكی ليبرون جيمس كۆی گشتی داهـاته‌كه‌ی 86.2 مليون دولار بووه‌ .
3-یاریزانی تۆپی پێ لیونل میسی كۆی گشتی داهـاته‌كه‌ی 80 ملیون دۆلار ، 53 ملیون دۆلاری له‌ موچه‌ی ده‌ست كه‌وتووه‌  ، له‌كاری راگه‌یاندن و ریكلام 27 ملیون دۆلاری ده‌ست كه‌وتووه‌ .
4-    یاریزانی تێنسی سه‌رزه‌وی روجر فيدرر سویسری 64 مليون دولاری ده‌ستكه‌وتوه‌ .
5-یاریزانی باسكه‌ NBA  كيفن دورانت ، 60.6 مليون دولاری ده‌ستكه‌وتووه‌.
6-یاریزانی تۆپی پێ ئه‌مه‌ركی أندريه لوك 50 مليون دولاری ده‌ستكه‌وتووه‌ .
7-    یاریزانی گۆڵف روري ماكلوري به‌ریتانی 50 مليون دولاری ده‌ستكه‌تووه‌ .
8-یاریزانی باسكه‌ NBA  ستيفن كوری ،47.3 مليون دولار  ده‌ستكه‌وتووه‌ .
9-یاریزانی باسكه‌ NBA  جيمس هاردن ، 46.6 مليون دولار ده‌ستكه‌وتووه‌ .
10-شوفێری به‌ریتانی لويس هاميلتون له‌ كێبركێ فورمولا  ، 46 مليون دولاری ده‌ستكه‌وتووه‌ .

http://www.webchinupload.com/f/2017-06/3e7e85bb148da65ebce54a1f8d42c8e2.jpg



ئه‌وه‌ی كه‌تایبه‌ته‌ به‌هه‌ندێك یاریزانی تۆپی پێی به‌نـاو بانگ ، ڕێزبه‌نده‌كه‌یـان به‌م شێوه‌یه‌ .
18- نيمار/37 مليون دولار.
24- گاريث بيل/34 مليون دولار.
30- زلاتان إبراهيموفيچ/32 مليون دولار.
70- واين روني/23.6 مليون دولار.
71- لويس سواريز/23.3 مليون دولار.
80- سيرجيو ئه‌گويرو/22.6 مليون دولار.

http://www.webchinupload.com/f/2017-06/674240e2d593e93394f03a71c5685ebe.jpg

هه‌موو ئه‌و بابه‌ت و زانیـاریه‌ وه‌رزشیـانه‌ی كه‌ له‌ لایـان رۆژنـامه‌نوسی وه‌رزشی سـانی نـاصیح بڵاو ده‌كرێته‌وه‌ ، مـافی پارێزراوه‌ ، بۆیه‌ ئه‌گه‌ر تۆش بڵاوت كرده‌وه‌ ئـامـاژه‌ به‌سه‌رچـاوه‌ و نـاوی نوسه‌ره‌كه‌ بكه‌ .