بابهت: فیلمی درز و ڕوونكردنەوەیەك!
درز
ناوی فیلمێكی هۆڵیۆدە. لە پێناسە كردنی فیلمەكە نووسراوە: سێ کچ لەلایەن پیاوێکەوە دەڕفێندرێن کە ١٣ جۆر کەسایەتی هەیە، پێویستە پێش ئەوەی ٢ ەمین جۆری دەربکەوێت خۆیان ڕزگار بکەن.
خۆی ئاماژە كردن بە 13 جۆر كەسایەتی بەرهەمی هەوڵیانە بۆ زانین و تێگەیشتن لەو حاڵەتەی تووشی پاڵەوانی فیلمەكە هاتووە! بەڵام ئەو دینەی من باوەڕم پێیەتی لە پێناسەكردنی ئەو گۆرانكارییەی بەسەر كەسەكەدا دێت، شتێكی تر دەڵێت! من خەریكم قسەكە دەكەم بەڵام ئەوەی هێشتا بەهۆی دینەوە لەو باسە قوڵ نەبۆتەوە توشی شۆكی دەكەم كە دەڵێم 13 جۆر كەسایەتی نیە بەڵكو 13 مەخلوق(جن)ی لەجەستەدایە، وە گومانیش دەبەم چەند جۆرێك لە كەسایەتییەكانی دەكەونە بازنەی ناڕێكی دەروونی.
لە فیلمەكەدا زیادەڕۆییەكی زۆر كراوە سەبارەت بەتووشبووانی ئەو حاڵەتە و ئەو گۆڕانكارییانەی بەدرێژایی فیلمەكە بەسەریدا دێت ئاخر لەواقیعدا بەمشێوەیە نیە كە پێكهاتەی جەستەی بگۆڕێت!
پیاوانی ئایینی، كە ئەو جنانەی نێو جەستەی مرۆڤ دەدوێنن كەسەكە لەهۆشخۆی دەچێت و ئاگاداری هیچ شتێك نیە. بەدەگمەن ڕیكدەكەوێ نەخۆشەكە ئاگای لەهەندێك گفتوگۆی پیاوە ئایینیەكەو ئەو جنەی لەسەر زمانی ئەو قسە دەكات ببێ. بەڵام ئەوی لە فیلمەكە دەیبینین و من ناوی دەنێم زیادەڕۆیی لەمەسەلەكە، مەخلوقەكە كار بە تەواوی جەستەی كەسكە دەكات و وەك هەر مرۆڤ هەڵسوكەوت دەكات و لەناوماندا دەژی و هاتوچۆیەتی. (كە هێشتا خەریكم ناوی هیچ ئایینێك نابەم، بەهۆی ئەوەوەیە كە جگە لە ئیسلام ئایینەكەی تریش كەسانی تایبەتی هەیە كار لەسەر لەجەستە خستنە دەرەوەی ئەو مەخلوقانە لە لەشی مرۆڤ دەكەن.)
با زیاتر نەچینە ناو ئەو باسە و لە فیلمەكە دوور نەكەوینەوە. فیلمەكە تا ڕادەیەكی باش دركی بەتوانای جن و چوونە جەستەی مرۆڤ كردووە.
لینكی بینینی فیلم:
http://www.kurdcinama.com/moves_search.aspx
https://www.instagram.com/zasabota