1

بابه‌ت: هەر كەسێك ئۆتۆمبێلی هەبێت دزە!

بەڵێ بەلای منەوە هەر كەسێك ئۆتۆمبێلی هەبێت دزە، جەردەیە، بەخوا زیادەڕۆیی ناكەم، هەینێ تەماشای چاویان دەكەم كەمێك دزییان تێدا دەبینم. ئەو كیژە بەستەزمانە دەبینیت لەوێ وەستاوە، سەیری ئەو ترومبێلەی پێش خۆمان بكە چی دەكات! بینیت، بزانە یارۆ چۆن لەگەڵ كچەكەدا هەوڵ دەدات، ئەوەتا بەملشۆڕی ڕۆیشت، پێت ناڵێم هەر كەسێك لەم وڵاتەدا ترۆمبیلی هەبێ بەدوای شتێكدا ڕادەكات هی ئەو نیە. ئەو منداڵانە دەبینی وەستاون؟ ئەمانە لە پەیمانگەی سكرتارییەت دەرچوونە، ئەوی كەوتووەتە لای ڕاست، ئەو ترومبیلەت بینیوە، ئەوە لە نیو ملیۆن جونەیه زیاتر دەكات، وەك دزی پیس وەستاوە لەئاوێنەكەوە تەماشا دەكات چاوەڕێیەتی یەكێك لێی نزیك بكەوێتەوە. شتێكی بەد و قێزەونە، چەندێك ڕێ دەكەم دەبینم ئۆتۆمبێلەكان هیچیان نییە تەنیا دزی نەبێ، ئاخر جارێكیان یەكێكی زۆر دەوڵەمەند پێی گوتم: دەوڵەمەندەكان لەهەر ساتێكدا دە جار هەژارەكان دەچەوسێننەوە.

سەرهەنگ موحسین
2019\3\4، هەولێر.
هەڵە نەبم لە ڕۆمانی باڵەخانەی یەعقوبیان یان ڕۆمانی تاكسی ئەو نووسینەم وەرگرتووە.