بابه‌ت: چۆن ڕۆناڵدینهۆپەیوەندی بەبەرشلۆنەوە کرد؟
لەرۆژێکی وەک ئەمرۆ 21 / 7 ساڵی 2003 چۆن ڕۆناڵدینهۆپەیوەندی بەبەرشلۆنەوە کرد؟ .
یاریزان رۆناڵدینهۆ پەیوەندی بەیانەی بەرشلۆنەوەکرد ، زیاتر لە 40 هەزار هاندەر لە پێشوازی رۆناڵدینهۆ دا بوون .
دوای ته‌واو بونی مۆندیالى 2002 گشت چاوه‌کانی جیهان له‌سه‌ر رۆنالدینهۆ بوو رۆنالدینهۆ گه‌راوه یانه‌ی پاریس سانجیرمـان بەڵام دواتر چه‌ندین بۆندی گه‌وره‌ی بۆهات له لایه‌ن یانه گه‌وره‌کانی جیهان گرینگ‌ترین بۆندیش بۆندی یانه‌کانی ( مانچسته‌ریونایتد ، ریال مه‌درید ، به‌رشه‌لۆنه ، ئینته‌ر میلان ) بوون رۆنالدینهۆ سه‌ره‌تا ویستی بچێته یانه‌ی ریال مه‌درید به‌لام دوای ئه‌وه‌ی یانه‌ی ریال بۆندی له‌گه‌ل دیڤد بێکهام مۆرکرد یانه‌ی ریال مەدرید رایانگەیاند که‌وا پێویستیان به رۆنالدینهۆ نیه،ئه‌مه‌ش رێگه خۆشکه‌ر بوو بۆ یانه‌ی مانچسته‌ریونایتد و ئه‌م هه‌له‌یان قۆسته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م ئه‌فسانه‌یه بهێنه ریزه‌کانیان بۆیه زۆر به جدی هه‌ولیان دا که بۆندی له‌گه‌ل مۆر بکه‌ن و گشت راگه‌یاندنه‌کان ئه‌وه‌یان بلاو کردبۆوه که ساحر رۆنالدینهۆ چوه‌ته یانه‌ی مانچسته‌ر به‌لام له‌ناکاو سه‌رۆکی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه گشت ئه‌م هه‌والانه‌ی به‌درۆ خسته‌وه دوای ئه‌وه‌ی رای گه‌یاند که بۆندیان له‌گه‌ل رۆنالدینهۆ مۆرکردوه ئه‌مه‌ش مان یونایتدی بێ هیواکرد.
هانده‌رانی که‌ته‌لۆنی زۆر خۆشحال بوون به هاتنی ئه‌و ئه‌فسانه‌یه بۆ یانه‌که‌یان بۆیه له‌کاتی پێشکه‌ش کردنی رۆنالدینهۆ به ده‌ستگاکانی راگه‌یاندن زیاتر له 40،000 هانده‌ر هاتنه سه‌یر کردنی رۆنالدینهۆ.
رۆنالدینهۆش له لێدوانێکدا (( زۆر دلخۆشم به یاریکردن له ریزی یانه‌یه‌کی ئاوا گه‌وره‌دا و شانازی به‌خۆم ده‌که‌م ))
رۆنالدینهۆ له‌گه‌ل به‌رشه‌لۆنه ئاستێکی یه‌کجار به‌رزی پێشان دا‌و توانی له‌گه‌ل یانه‌که‌یدا خولی ئیسپانیا و خولی یانه پاله‌وانه‌کان به‌ده‌ست بهێنیت و وه دوجاریش بووه باشترین یاریزانی جیهان ئه‌ویش له سالانی 2004 و 2005 .
رۆناڵدینهۆ لەگەڵ بەرشلۆنە 207 یاری ئەنجام دا ، توانی 94 گۆڵ تۆماربکات.
#سانی