1

بابه‌ت: < ئەوەی تێناپەڕێ تۆی >

ڕۆژەكان تێدەپەڕن و ئەوەی تێناپەڕێ تۆی، لەڕۆژ و ساڵیادی ھەموو پێكەوەبوونەكان دەچمەوە ئەو شوێنانەی لێی بووین و بەدیت ناكەم، ئێستایە تێدەگەم لەو نێوانە من ڕاست و پابەندی بەڵێن بووم. خۆ دەشێ ھاتبی و لەكەڵێنێكی چاوەڕوانی ھاتنم تۆمار بكەیت، بەڵام چونكە ئومێدت بەڕوودانی ھیچ خێرێك نیە بێدەنگ دەستی ھەردووكیان دەگریت و دەگەڕێیتەوە، بەڵێ دەزانم بووی بەچەتری دوو لەتی دڵت، كە ئەو دیمەنە دەبینم منیش پێم وایە ھەموو شتێك كۆتایی ھاتووە بەڵام ھێزێك كە ناتوانم تێی بگەم وەك پووشێك بەدەستی باوە دەمھێنێ و دەمبا!

سەرھەنگ موحسین