1

بابه‌ت: 📕 برياكان

بریاكان

خۆشبەختی
ئەوكاتە بوو
ھەم لەدڵ و
ھەم لەماڵمبای،
بۆ جێھێشتنی
ئەو جەنگەڵستانە
خەونكوژە
باڵمبای،

كە نیت
دڵم بریتیە
لەچاڵێكی قوڵ،
لەدەستت دەھات
تیمارم بیت
نەك بینەری
چاڵمبای،

بەھەشتی من
لێرەوە
دەستی پێ دەكرد
ئەگەر
من چۆنم بۆت
ئاوایی تۆیش
عەوداڵمبای.

وەلێ بەو ھۆیەی
لێم ڕوون نیە
ژیانمت
پڕ كردووە لە بریا
بریا نەمناسیبای
یان كەماڵمبای.

سەرھەنگ موحسین
2021/4/9، بغداد، صالحية