1

بابه‌ت: منداڵەكە لەماڵی منداڵكوژەكە پێی گرت

سەیرم پێتان دێ لەمردن ڕا دەكەن! من سەردەمانێك باوەشم لە ڕووحبەر دەدا كەچی بۆ ھیچ كوێی نەدەبردم، باوەڕم بەو چیڕۆكەشە كە لەئاگری لول دەدەن و ناسوتێنێ، لەو چیڕۆكەش بەگومان نیم كە پای لەبنی زەریایش دەدا و نایخنكێنێ. لەمردن ڕامەكە، بەو چاوانەی خۆم بینیم منداڵەكە لەماڵی منداڵكوژەكە پێی گرت، نێچیرەكە بەگەرووی نەھەنگەكەشدا تێپەڕی و ژیا! گوێ بەكافراندنەكان مەدە، ئەوەی ئەوڕۆ لەبری كتێبەكە قسە دەكا بەھەوای نەفسی دەدوێ بێدەنگی بكەن، خوا تەنیا خوای چینێكی ھەڵبژاردەی بێ گوناھ نیە، ھاوزەمان خوای ھەموومانە، موستێك قوڕی لیت لەدەمی ئەوەی لەبری كتێبەكە قسە دەكا ھەڵبسوون، ڕاڤەی ھەڵەیە ئاخر خودی شەیتان دوعایەكی قبوڵكراوی ھەیە، لۆی ڕاستكەنەوە دەتوانین جۆری مردنیش ھەڵبژێرین بەڵام كاتەكەی نا، لۆیێ لەو شوێنەی پێت خۆشە بمێنە و ڕامەكە.

سەرھەنگ موحسین
٢٠٢١\٨\١٥، بەغداد، ساڵحییە