1

بابه‌ت: سهراب لە هۆنراوەیەکدا دەڵێت

سهراب لە هۆنراوەیەکدا دەڵێت:
با ئاوەکان لێڵ نەکەین، نەبا کۆترێک لەو خوارەوە
ئاو بخواتەوە.

ئەحمەدی شاملۆی شاعیر بۆی دەنوسێت: لە کاتێکدا خەڵک
لە ڤێتنام دەکوژرێت، تۆ لە خەمی کۆترێکدایت؟

دیاربووە ئەوکات شەڕی ڤێتنام لە گۆڕێدابووە .

سهراب بۆ شاملۆ دەنوسێت: لەڕاستیدا ئەو کەسانەی
لە ڤێتنام خەڵک دەکوژن، هەر ئەو کەسانەن کە پێشتر
لە خەمی کۆترێک نەبوون .

سهراب پێمان دەڵێ مرۆڤ بۆئەوەی خوێن نەڕێژێ دەبێ فێربێ ئاو لێڵ نەکا گیا هەڵنەکەنێ ...

با ئاوەکان لێڵ نەکەین، نەبا کۆترێک لەو خوارەوە
ئاو بخواتەوە. [سهراب لە ھۆنراوەیەك وای وت]
ئەحمەدی شاملۆی شاعیر بۆی دەنوسێت: لە کاتێکدا خەڵک لە ڤێتنام دەکوژرێت، تۆ لە خەمی کۆترێکدایت؟ دیاربووە ئەوکات شەڕی ڤێتنام لە گۆڕێدابووە. سهراب بۆ شاملۆ دەنوسێت: لەڕاستیدا ئەو کەسانەی لە ڤێتنام خەڵک دەکوژن، هەر ئەو کەسانەن کە پێشتر لە خەمی کۆترێک نەبوون .

ئەوە خۆشویستنی نیشتمانە وا دەکات بیاباننشینێک وابەستەی وەتەن بێت، ئەگەر نا خۆ بیابان، بە دەگمەن خێر و فەڕی بۆ دانیشتووانی هەیە، یان هەر نییەتی و ژیانیش تێیدا هەتا بڵێیت دژوارە. ئاسکیمۆ کە لە باکووری سیبریا دەژین، نیشتمانیان پارچە سەهۆڵێکی زەبەلاحە بەسەر زەریایەکی بەرینەوە، بەڵام هێندەیان خۆش دەوێت، هەر لەوێ لە دایک دەبن و دەژین و دەمرن.
https://www.instagram.com/zasabota