1

بابه‌ت: ئه وكاتانه ى به ره و خه يال ئه جيت

[size=24]سلاوتان لئ بئ ئه ندامه به ريزه كان ى يانه
ئه م ته وه ره يه م هه لبزارد بؤ ئه وه ى بزانم
بؤجوونى ئيوه جؤنه له سه ر ئه م با به ته
ئه ويش...
بؤ جى مرؤف بيرو هه سته كانى جارجار
ئه جئ به لاى ( خه يال)...؟
ئه و فاكته رانه جين كه وايى لئ ئه كا بيرو
هه سته كانى بروات بؤ دونيايه كى تر...؟[/size]

[size=24]قورئانى بيرؤز ليره www.qalayislam.com دابةزينه
      به دةنكى خؤشترين قورئان خوينةكان[/size]

2

وه‌ڵام: ئه وكاتانه ى به ره و خه يال ئه جيت

[size=16]

من سه‌ره‌تا ده‌ست خۆشيت ليده‌که‌م بۆ هه‌لبژاردنی ئه‌م بابه‌ته‌
بۆ ئه‌وه‌ی ئيمه‌ تاو تۆی له‌ سه‌ر بکه‌ين
من به‌ش به‌ حالی خۆم زۆر به‌ که‌می بير له‌ خه‌يال ده‌که‌مه‌وه‌ پيم خۆشه‌
هه‌ميشه‌ له‌ واقيعه‌ بژيم
به‌لام له‌گه‌ل ئه‌وه‌ش هيچ کام له‌ ئيمه‌ نيه‌ که‌ له‌ خه‌يال نه‌ژيت و
خه‌يال وه‌ك په‌پووله‌يکی نه‌ خشين نه‌ی فرينيت بۆ لای خۆی........

به‌ بروای من زۆر هۆکار هه‌يه‌ بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ ميشه‌ مرۆڤ له‌ خه‌يال بژيت
به‌لام ئه‌و فاکته‌ره‌ی که‌ به‌ زه‌قی به‌رچاو ده‌که‌وێ
ئه‌وه‌يه‌ که‌ ئيمه‌ی انسان هيواو ئاواتمان زۆره‌
نه‌هاتنه‌ دی ئه‌م هيواو ئاواتانه‌ واده‌که‌ن ئيمه‌ له‌ خه‌يال بژين.
.........[/size]

[size=16]هه‌ر ما‌نگێک ده‌ستکه‌وتت نه‌بو تێیدا رۆژه‌ کانی مه‌ژمێره‌[/size]

3

وه‌ڵام: ئه وكاتانه ى به ره و خه يال ئه جيت

[size=24]ده‌ست خۆش بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌و بابه‌ته‌ جوانه‌
من زۆر زۆر خه‌یاڵ ئه‌که‌مه‌وه‌ له‌ خه‌یاڵه‌کانیشما ئه‌بم به‌ هه‌مووشتێک
ته‌نیایی هۆکارێکه‌ بۆ خه‌یاڵکردنه‌وه‌...[/size]

[center][size=19]ئەگەر بەدەستی من دەبوو
ئەو بولبولانەشم زیندانی ئەکرد
کە بەئارەزووی دڵی تۆ ناخوێنن..


YASSIN OMER
[/size][/center]

4

وه‌ڵام: ئه وكاتانه ى به ره و خه يال ئه جيت

وه‌ک خودی خۆم هه‌میشه‌ له‌گه‌ل خه‌یال ده‌ژیم! دڵنیام خه‌یاله‌کانم ببن به‌ راستی ده‌بم به‌ دڵخۆشترین که‌س له‌ سه‌رتاسه‌ری جیهان نه‌ک ته‌نها خۆم به‌لکو هه‌موو مرۆڤێک به‌لام ئه‌مه‌ شتێکی مه‌حاڵه‌..
خه‌یال هه‌ندێ جار ده‌بێته‌ هۆی که‌م کردنه‌وه‌ی خه‌مه‌کانی مرۆڤ!
وه‌ک کاک رۆمان ، ته‌نییای هۆکاری سه‌ره‌کییه‌ بۆ خه‌یال!
ده‌ست خۆش بۆ کردنه‌وه‌ی ئه‌م ته‌وه‌ره‌یه‌.

ئەم یانەیە؛ وەکو کوچەی مناڵی پڕە لە یادگاری.

5

وه‌ڵام: ئه وكاتانه ى به ره و خه يال ئه جيت

[size=16]ده‌ستت خۆش بێت كاك مازن بۆ ئه‌م ته‌وه‌ره‌ جوانه‌ ،

منیش زۆر كات ئه‌چمه‌ دونیایی خـــه‌یــاڵ به‌رای من خـــه‌یـــاڵ زۆر جوانه‌ تاكه‌ شوێنه‌ كه‌ گشت ئاواته‌كانت
دێته‌ دێ بێ ئه‌وه‌ی كه‌س بتوانێت رێگربێت ،،
هۆكاری كه‌ مرۆڤ ئه‌بات بۆ خــه‌یــاڵ زۆری هیواو ئاوته‌كانی ، بونی خه‌م ، ته‌نیایی ،، وه‌كوو كاك شاخه‌وان باسی كردوه‌ له‌ هه‌ندێ كاتتدا
ئه‌بێته‌ هۆی لابردنی خه‌مه‌كانمان ،، چونكه‌  دونیایی خـــه‌یـــاڵ دونیایه‌كی جوان و فراوانه‌ ،،

دووباره‌ ده‌ستت خۆش بێت كاك مازن به‌ هیوای به‌رده‌وامیت ،
ئاسووده‌بیت
[/size]

http://www.kurdupload.com/images/TCBlS1353050143/domenal-da4ed3248d.gif

6

وه‌ڵام: ئه وكاتانه ى به ره و خه يال ئه جيت

[size=16]سه‌ره‌تا ده‌ست خۆش بۆ ئه‌و بابه‌ته‌،،،،
به‌ڕای من خه‌یاڵ ئه‌و شتانه‌یه‌ که‌ هاتنه‌ دیان و پێگه‌یشتنیان مه‌حاڵه له‌ ژیانتا ‌ وه‌ هه‌ر ئه‌مه‌شه واتلێده‌کات و‌ ئه‌تخاته‌ ناو دنیای خه‌یاڵه‌وه‌ و بیری لیده‌که‌یته‌وه‌،،،،
وه‌ باوه‌ر ناکه‌م که‌سێک هه‌بێت له‌ دنیادا نه‌که‌و‌ێته‌  خه‌یاڵه‌وه‌.[/size]

http://www.kurdupload.com/images/y4Lf951392892665/sss.jpg

7

وه‌ڵام: ئه وكاتانه ى به ره و خه يال ئه جيت

[size=24]سه‌ره‌تا ده‌ست خۆشیت لێ ده‌كه‌م بۆ ئه‌م ته‌وه‌ره‌ جوانه‌

له‌راستی دا من زۆر بۆچوون بۆ ده چی هه‌ندێك جار

مرۆڤ توشی خه‌یال دێ ئه‌مه‌ش زۆر هۆكار ده‌گرێته‌وه‌

یه‌ك له‌م هۆكارا‌نه‌ هه‌مو مرۆڤێك به‌ خه‌یال ده‌ژی

شه‌و كه‌ ده‌خه‌وی زۆر خه‌یال ده‌كا‌ت ده‌لێت من كه‌ به‌یانی

هه‌لسام له‌ خه‌وو ده‌بێ وا به‌كه‌م زۆر شت له‌ ناو مێشكی خۆی

خه‌زن ده‌كات ئه‌مه‌ش هۆكاره‌كه‌یه‌ دووباره‌ ده‌سته‌كانت خۆش بیت [/size]

http://archive.sherwan.net/upload/1203867778.jpg

8

وه‌ڵام: ئه وكاتانه ى به ره و خه يال ئه جيت

خه‌یاڵ نیشتیمانی له‌ مێژینه‌ی منه‌

هه‌نگاو نان به‌ره‌و لوتکه‌ له‌ هه‌نگاونان به‌ره‌و خه‌یاڵه‌وه‌ دێته‌ ده‌ستپێک و سه‌ره‌تا

بیرت نه‌چێ ئه‌ی گه‌وهه‌ری خه‌مه‌کانم ئه‌ی خه‌یاڵ ئه‌ی سه‌ره‌تا و ئه‌ی دوا دیرۆکی ژیانم

له‌و ساته‌وه‌ی له‌ پێکی ئه‌وینی تۆ له‌ پێکی ئه‌وینی به‌جێماوی خۆم ده‌خۆمه‌وه‌ هاوڕێی تاکه‌ دڵسۆزترین هاوڕێیمی ئه‌ی خه‌یاڵ ئه‌ی خه‌یاڵی مه‌رگی پێشوم ئه‌ی خه‌یاڵی مردنی دوا تۆم

خه‌یاڵ خه‌یاڵ گه‌وره‌ترین گه‌وهه‌ره‌ که‌ مرۆڤه‌کان ده‌توانن ڕێگه‌ی چاره‌سه‌ری هه‌موو ناکۆکیه‌کانی ژیان له‌گه‌ڵ خود و له‌گه‌ڵ ده‌وروپشت و له‌گه‌ڵ هه‌موو شت پێ بدۆزنه‌وه‌ بێگومان عه‌قڵ هاوڕایه‌ له‌گه‌ڵ خه‌یاڵ و پێکه‌وه‌ نیشانه‌کان باشتر ده‌پێکن


غه‌زه‌لنوس

کۆتایی هه‌ر شتێک ... سه‌ره‌تای شتێکی تره‌ ..