43

وه‌ڵام: ( شــیــڤــان نــانــه‌كـــه‌لـــی )

[size=16]سه ره تا زۆر زۆر به خێرهاتنت ئه که م
منیش چه ن پرسیارێکم هه یه

1-یادگارێکی خۆش له کاتی کاردندا؟؟
2-چۆن ئه م یانه یه ت ناسی؟؟؟بۆچی سه ردانی ئه م یانه یه ئه که یت؟؟؟
3-خۆشترین رۆژی هه فته ت چ رۆژێکه ؟؟؟بۆ چی؟؟؟
4-له گه ڵ خوێنه وه یا چۆنیت؟؟؟ج کتێبێك زۆر ئه خوێنیته وه ؟؟؟
5-چ شتێک زۆر بێ تاقه ت ئه کات؟؟؟
6-چ وشه یه ک زۆر به کارئه هێنیت رۆژانه؟؟
7-سه ره تا که ێیت بۆ یانه چ به شێک ئه که یته وه ؟؟؟یان چی ئه که یت؟؟
8-چ به شێکی یانه ت زۆر به دڵه؟؟؟ئه و به شه ی که رق لێیه تی کامه یه؟؟؟حه ز ئه که ی چ به شێکی تری بۆ زیاد بکرێت؟؟؟
9-موتابه عی چ سایتێک ئه که یت زۆر؟؟؟
10-  ده ئه ندام وه کو باشترین دیاری بکه له 1.....10
چ ئه ندامێک ئه بینیت توانایه کی باشی هه یه ؟؟؟حه ز له بابه ته کانی چ ئه ندامێکه؟؟
11-رۆژانه چه ن سه عات نێت به کارئه هێنیت؟؟؟
12-رات چی به رامبه ر ئه مانه
گه نچی ئێستا-یانه ی سه رهه نگ-بێ وه فا-دادپه روه ری-پانگ هێشتنه کانی هه ڵبژاردن-خۆشه ویستی له رێگه ی نێته وه-

ببوره ماندوم کردیت پرسیاره کان زۆر بوون:)

به هیوای سه رکه وتن له گشت بوارێکی ژیانتا[/size]

44

وه‌ڵام: ( شــیــڤــان نــانــه‌كـــه‌لـــی )

vive نووسی:

زۆر سوپاس ڤى ڤى خان
1- یادگارى خۆشم لەو کارە ئەوەوو کە بۆیەکەمجار ناوى خۆم بینى لە ڕۆژنامەى خەبات لەنووسینێکدا ئەوەش وایکرد، پەرە بەو کارە بدەم و ببم بە ڕۆژنامەنووس.
2-لە ڕێگەى بارانى شەو کە دەکاتە خوشکى من، چونکە مەکۆیى سەهەڵدانى تواناى گەنجانە، گەنجان بەگشتى دەتوانن لەو پێگەیە خۆیان پێبگەیەنن و ببن بە نەوەى دوڕۆژى گەلەکەمان.
3- شەممە چونکە بەتەواوى سەرقاڵى کارەکەم دەبم کەس گلەیم لێناکات دەزانن ئەو رۆژە تەواوى کاتەکانم بۆ گۆڤارەکەمان تەرخاندەکەم هەرچەندە زۆریش ماندوو دەبم بەڵام زۆریش خۆشە سەرجەم هاوڕێکانم لە گۆڤارى هەرێمى کوردستان دەمێننەوە تا تەواو دەبێت.
4- هەرچەندە ئەو پرسیارەم لێکراوە بەڵام دڵى تۆش ناشکێنم دەڵێم لەگەڵ خوێندنەوە دۆستایەتیەکى گەورەم هەیەو کتێبى رۆمانیش یەکێکە لە بابەتەکان کە من دەگرێنێت واتە زۆر حەز بەخوێندنەوەى کتێبى ڕۆمان دەکەم جگە لە خوێندنەوەى گشت گۆڤارو رۆژنامەکان کە هەموو سەر لەبەیانیەک دەیان خوێنمەوە.
5- بینینى کەسانى کەمدەرامەت و زوڵم کردن لەکەسانى هەژار و بێ پشت.
6-واللە درۆم پێناکرێت و نازانم بڵێم چى.
7- کاتى هاتنم دیارنیە کەى دێم کە دێشم بابەتە هەڵواسراوەکان سەرجەم دەخوێنمەوە ئەوەى کە بە دڵم بوو دەستخۆشى بۆ دەنێرم ئەوەى کە بەدڵم نەبوو وەڵام نادەمەوە، بەڵام هەندێک لە ئەندامان ناشخوێننەوە تەنها دەڵێن دەستخۆش بەس بۆ ئەوەى پەیامەکەیان زیاد بێت و ببن بە ئەندامى چالاک، هەروەها زۆربەى کاتیش هەمەڕەنگ و وەرزش دەکەمەوەو دەیان خوێنمەوە سەرنجى خۆم دەردەبڕم لەو دوو بوارەدا.
8-بەڵێ بەش هەمەڕەنگم زۆر بەدڵە بەڵام خەریکە ئەندامان بە بابەتى کۆپى تێکى دەدەن، زۆرم ڕق لەوەیە کاتێک دەڵێن سەرچاوە ڤۆڤارى گوڵان یاخود ستاندەرد هتد..
لەو کاتە دەستخۆشى بۆچى بنێرم کاتێک نووسەر خۆت نیت، رقم لە هیچ بەشێکیش نابێتەوە تەنها ئەوانەى بابەتى ئاینى درێژ کۆپى دەکەن، پێویستە بەشى هەواڵى سیاسیش بکرێتەوە.
9- یانەى سەرهەنگ موحسین و فۆستا نێتى عەرەبى.
10- 1- سەرهەنگ موحسین 2- ڕۆنیا 3- ئاسۆ هەولێرى 4- ڕەوشت هەولێرى5- ڤى ڤى واتە خۆت6- رۆمان سلێمانى 7- داریا 8- سولیانا 9- کارزان بەرشلۆنە 10- جولیانا
11- 9 تا 10 کاتژمێر بەکارى دەهێنم.
12-وەکو ڕاى خۆم گەنجى ئێستا لە چاو ساڵانى پێشوو زۆر گۆڕاون لە ئاستى پێشکەوتندا لە جل و بەرگ و بیرکردنەوەدا گۆڕانکارییەکى تەواوییان پێوە دیارە، مەکۆى دەنگى گەنجانە، بێ وەفایى کەسانێکى لە خشتە چوون بەهۆى بوونى بابەتێکى ماددى و هەروەها لە ویراسیدا دەمێنێتەوە،دادپەروەرى هیواى کۆمەڵگەیەکى چەوساوەى وەکو ئێمەیە، بانگهێشتە کردن بۆ هەڵبژاردن بۆ کاتى کار پێکردنى خۆیانەو دەیانەوێت جارێکى دیکە پۆستى شیاو بۆ خۆیان دابین بکەن لە پێناو ماندوو بوون و ڕژاندنى خەێنى شەهیدان ڕشتنى فرمێسکى دایکە شەهیدەکانمان، خۆشەویستى لە ڕێگەى نێتەوە بەڕێژەى لە سەدا 30 ڕاستگۆیى تێدا دەبینرێت چونکە کوڕان تەنها بۆ ڕابواردنى خۆیان کچێکى هەرزەکارى بیگوناه لە خستە دەبەن بەناوى خۆشەویستى  و هەندێکیشیان بوونەتە خاک و خۆڵ بۆ یەکترى و ژیانى هاوسەرى لە ڕێگەى چاتەوە پێکدەهێنن و سەرکەتوو دەبن.
نا بە پێچەوانەوە تۆ خۆشەویستى منى ڕێزێکى تایبەتت لاى من هەیە خوشکى ئازیز خاتوو ڤى ڤى.

45

وه‌ڵام: ( شــیــڤــان نــانــه‌كـــه‌لـــی )

[size=16] زۆر سوپاس کاک شیڤان بۆ وه ڵام دانه وه
برای به رێزیت[/size]