بابه‌ت: باوكی مایكل جاكسن: پێموایه كورِهكهم كوژراوه
باوكی مایكل جاكسن: پێموایه كورِهكهم كوژراوه
هۆلیوود- باوكی گۆرانیبێژی پۆپی جیهانی مایكل جاكسن رایگه‌یاند "پێموایه كورِهكهم كوژراوه و چاوهرِێی ئه‌وه‌م بزانم تاوانباره‌كه كێیه؟".
به‌پێی هه‌واڵێكی كه‌ناڵی ئاسمانی ABCی ئه‌مه‌ریكی، جۆ جاكسۆن باوكی مایكل جاكسۆن رایگه‌یاند كه‌وا گومانی له مردنی كورِهكهی هه‌یه و پێیوایه كه‌سێك ده‌ستی له كوشتنیدا هه‌بووه.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد كه بۆچی مایكل له ناكاودا مردووه و داوای ئه‌وان بۆ دووباره توێڵكاری كردن بۆی له‌پێناو گه‌یشتن به‌راستی هۆی مردنی تا ئێستا بێ وه‌ڵامن.
ئه‌م لێدوانانه‌ی جو جاكسۆن له‌دوای گومانه‌كانی پۆلیسی لۆس ئه‌نجلێس هات كه مایكل به مردنی خۆی نه‌مردووه، ئێستا پۆلیسی ئه‌م شاره به وردی به‌دواداچون له‌سه‌ر ئه‌مه ده‌كات.
بهیامنیر