بابه‌ت: له‌دایك بوونی تاقه پێشه‌وای مرۆڤایه‌تی محمد (صلى الله علیه وسلم)
ئامینه كاتی مناڵ بوونی نزیك بوه‌وه، هه‌رچه‌ند زانایان ناڕێكی وجیاوازی زۆریان هه‌یه له‌سه‌ر (كات وساڵ ومانگ وڕۆژ وجێگا)ی له‌دایك بوونی محمد، به‌ڵام ڕای زۆربه‌یان وایه كه له به‌یانی ڕۆژی دووشه‌ممه دوانزه‌هه‌می مانگی (ربیع الاول) له ساڵی فیل به‌ڕێكه‌وتی بیستی مانگی ئابی (570)ی له‌دایك بوونی عیسا پێغه‌مبه‌ر وه په‌نجاو سێ ساڵ پێش كۆچ كردنی بۆ مه‌دینه له ماڵی عبدالمطلب داخوازی په‌روه‌ردگار محمدی به‌خشی به ئامینه ومحمد به سوننه‌ت كراوی (خه‌ته‌نه) له‌دایك بوو، به‌هه‌زاران درودو سڵاو‌و ستایشی خوای له‌سه‌ر بێ.
ئه‌م هه‌واڵه گه‌یشته عبدالمطلب وزۆر پێی دڵشاد بوو گه‌شایه‌وه كه خوا له‌جێگای عبدالله ئه‌م كوڕه‌ی پێ به‌خشی، وه له‌دڵی خۆ‌یا داینا كه ئه‌م كوڕه له‌جێگاكه‌ی عبدالله دابنێ وكه‌له‌به‌ره‌كه‌ی ئه‌وی پێ پڕ بكاته‌وه، وه بێ ئاگا بوو له‌وه‌ی كه چ پاشه‌ڕۆژێك چاوه‌ڕێی ئه‌م كوڕه ئه‌كا؟ وه چ پله‌و پایه‌یه‌كی ئه‌بێ؟ وه له‌ئه‌نجاما ڕزگاركردنی جیهان یه‌كسه‌ر به‌ستراوه به‌و كوڕه نازداره‌وه.
عبدالمطلب به‌گورجی چو بۆ لای ئامینه‌و پرۆزبایی لێ كرد‌و فه‌رمانی دا كوڕه‌كه‌یان بۆ كرد به مه‌لۆتكه‌و بردی و(طواف)ی پێ كرد‌و حه‌وت جار به‌ده‌وری كه‌عبه‌دا گێڕای وبۆ ئه‌وه‌ی پیرۆز وبه‌فه‌ڕ ببێ. وه له‌ڕۆژی حه‌وته‌میا فه‌رمانی دا چه‌ند وشتریان سه‌ر بڕی وكردیان به ئاهه‌نگ وخۆشی وهه‌موو خه‌ڵكی ئه‌وناوه‌یان بانگ كرد‌و عبدالمطلب كوڕه‌كه‌ی ناونا (محمد) واته: زۆر سوپاس كرا‌و، بێ گومان خوا ئه‌م ناوه شیرینه‌ی خسته دڵی (عبدالمطلب)به‌وه وه تا ئه‌و ساته ناوی وا باو‌و نه‌بوو له‌ناویانا، بۆیه قوڕه‌یشیه‌كان ڕوویان كرده عبدالمطلب، وتیان: بۆچی له‌ناوی باووباپیرانی خۆت لاتدا وئه‌م ناوه چی بو بۆت دانا؟ ئه‌ویش وتی: به‌ڕاستی دلم وا به‌هیوایه كه ئه‌م كوڕه‌م سوپاس كرا‌و بێ له ئاسمان وزه‌ویدا.